لە وەرزی هاویندا چۆن چـــاوەكانت دەپارێزیت؟
گرنگترین هەنگاو بۆ پاراستنی چاوەكان لە وەزری هاویندا بریتییە لە ڕێگرتن لە گەیشتنی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی و گەیشتنی وروژێنەرەكانی دیكەی هاوین بە چاو. پێویستە كە چاویلكەی هەتاویی تایبەت بەكاربهێنرێت، كە تیشكی سەروو وەنەوشەیی جۆری UVA و UVB بە ڕێژەی 100% بلۆك بكات، هەروەها وا باشترە كە هاوێنەی پۆلەرایزد Polarized بەكار بهێنیت، بەتایبەتی لەكاتی نیوەڕۆدا، بەمەبەستی كەمكردنەوەی بریقەی تیشك. هەنگاوەكانی دیكەی پاراستنی تەندروستیی چاو لە هاویندا: خۆراكی هاوسەنگ و خواردنەوی بڕێكی باشی ئاو ڕۆژانە، دانانی كاسكێت یان كلاوی تایبەت كە سێبەر بۆ هەموو دەموچاو بكات، دووركەوتنەوە لە شێلان یان خوراندنی چاوەكان، دووركەوتنەوە لە بەركەوتن بە تیشكی خۆر لەكاتی نیوەڕۆدا، وریابوون لە گەیشتنی ماددەی دژەهەتاو بە چاوەكان، بەكارهێنانی چاویلكەی تایبەت Goggles لەكاتی مەلەكردندا، گرنگیدان بە خەوی دروست، هەروەها بەكارهێنانی دڵۆپی شێداركەرەوە لەكاتی وشكبوونی چاوەكان.
