دایکی پریانکا نهێنیەکی ئاشکرا دەکات

دایکی پریانکا نهێنیەکی ئاشکرا دەکات

مادو چۆپرا، دایكی ئەستێرەی هیندی پریانكا چۆپرا، نهێنییەكی لە تەمەنی منداڵی كچەكەیدا ئاشكرا كرد و پەشیمانی خۆیی دەربڕی كە بڕیارێكی پەیوەست بە پەروەردەكردنی كچەكەی داوە.

پریانكا چۆپرا و دایكی مادو پەیوەندییەكی بەهێزیان هەیە، هەمیشە شانازی بە كچەكەیەوە دەكات، كە نەك تەنیا لەسەر ئاستی هیندستان، بەڵكو لەسەر ئاستی جیهانیش جێپەنجەیەكی دیاری هەیە. بەهۆی ئەو سەركەوتنانەی لەسەر ئاستی كەسی و پیشەیی بەدەستی دەهێنێت، هەروەها هەمیشە لە كاتە سەختەكانیدا لە تەنیشت كچەكەیدایە، زۆرجاریش لە كاتی وێنەگرتندا یاوەریی دەكات، بەڵام شتێك هەیە لە سەردەمی منداڵیی پریانكادا كە هێشتا دایكی بێزار دەكات و تا ئەمڕۆ هەست بە پەشیمانی دەكات، ئەویش ئەوەیە كە كچەكەی ناردووە بۆ قوتابخانەی بەشەناوخۆیی ئەو كاتەی تەمەنی تەنیا حەوت ساڵ بووە، بەو هیوایەی خوێندن و دەرفەتی باشتری بۆ دابین بكات.

دایکی پریانکا نهێنیەکی ئاشکرا دەکات

مادو ئاشكرای دەكات كە هاوسەرەكەی لەگەڵ ئەوەدا نەبووە پریانكا بنێرێت بۆ قوتابخانەی بەشەناوخۆیی، هەروەها ئەو بڕیارە گرژیی لە پەیوەندییەكەی نێوانیاندا دروست كردووە، لەو ڕووەشەوە دەڵێت: «بڕیاری من بۆ بەرژەوەندیی ئەو بوو، چونكە قوتابییەكی باش بوو، بۆیە بردمانە قوتابخانەیەك، ساڵێك گفتوگۆیەكی ئاساییمان نەكرد، بەڵام گوتی بڕیاری تۆ، دەرئەنجامەكەی هی تۆیە».

لە كاتێكدا مادو باسی لەوە كرد كە بڕیارەكەی پڕ بووە لە پەشیمانی، لە هەمان كاتدا شانازییش بەو بڕیارەوە دەكات كە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر كارەكتەری پریانكا هەبووە، بۆیە دەڵێت: «ئەمە بڕیارێكی ناخۆش بوو، بەڵام پریانكا سەركەوتوو بوو و لەسەر پێی خۆی وەستا و زیاتر متمانەی بەخۆی پەیدا كرد و لە خوێندنەكەیدا سەركەوتوو بوو، بەڵام لەڕووی سۆزدارییەوە پێم وایە لاوازتر بوو، نەیتوانی بە باشی مامەڵە لەگەڵ هەستەكانیدا بكات، ئەوە شتێكی باش نەبوو كە ڕوو بدات، بەڵام لە ڕووی ئەكادیمییەوە باش بوو، گەشەسەندنی گشتیی زۆر باشە، بۆیە كاتێك هێنامانەوە ماڵەوە، ئاگاداری من بوو، بوو بە منداڵێكی بچووكی دە ساڵان و هەستی بە بەرپرسیاریەتی دەكرد، هەرچەندە دەمزانی ناتوانم ئاگاداری بم، چونكە زۆر بە ناز گەورەمان كرد».

Top