تارانی ئێستا دیمەشقی جارانە

تارانی ئێستا دیمەشقی جارانە

ئێران لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە پێی نایە قوناغێکی دیکەوە کە پێم وایە سەرەتای کاوڵکاری و گۆڕانی ڕێژمەکەیە

ڕاستە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دوای 11ڕۆژ ڕاگیرا، بەڵام بڕوام وایە کۆتایی جەنگەکە نییە و جەنگەکە تازە دەست پێ دەکات ئەمە زەڕبەی دووەم بوو کە ئەمریکا وەشاندی، یەکەم زەڕبە ئابووری بوو و دووەمیش ئەوەبوو کە بەر ژێرخانی ئەتوومی و سەربازی وڵاتەکە کەوت

ئەمریکا هەمیشە بەوە ناسراوە کە ڕاستەوخۆ ناچێتە ناو هیچ جەنگێکەوە و هەرگیز ڕێگەنادات زیانی گەورەی ماددی و مرۆیی بەربکەوێت، بۆیە هەمیشە بە ناڕاستەوەخۆ کار لەسەر ئەوە دەکات نەیارەکانی لاوازبکات و دواتر بە کەمترین زیان بیانخاتە ژێر ڕکێفی خۆی، لە ڕابردوودا هەمان سیناریۆ بەسەر سەدام حسێن لە عێراق و بەشار ئەسەد لە سوریا هات و لە کوتاییدا هەردووکیان کەوتن و چوونە ژێر دەسهەڵاتی ئەمریکا

بە بینینی من قوناغی سێیەم قوناغی ناوخۆیە و بە دەست تێوەردانی ناڕاستەوەخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل، وەکو ئەوەی کە لەڕابردوودا لە سوریا بینیمان کە سوریا دوای زیاتر لە 13 ساڵ پشێوی و ئاڵۆزی ناوخۆ دواجار ئەمریکا و ئیسرائیل سەرکەوتن و ڕژێمەکەیان گۆڕی و بوو بە ژێردەستەی ئەوان

بۆچی دۆخی سوریا وەکو نمونەیەک بۆ ئێران دەهێنمەوە؟
چونکە لێکچوونێکی زۆڕ هەیە لەنێوانیاندا هەردووکیان دەست و قاچی ڕوسیا و چینن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێزی ئەوان قازانجی روسیا و چینە، لەهەمان کاتدا هەردووکیان مەترسین بۆ سەر ئیسرائیل

ئەم 11 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل سەرەتایەکە بۆ چەند ساڵی داهاتوو جەنگەکە وەستا بەڵام پلانەکە بەردەوامە

 

Top