بەنداو و پۆند و پڕۆژەكانی ئاودێری لە ڕیزبەندی پڕۆژەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دێت
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پێنج ساڵی ڕابردوودا گرنگییەكی زۆری بە دروستكردنی بەنداو و پۆند و پڕۆژەكانی ئاودێری داوە. ئەمەش لەسەر بنەمای فرەچەشنكردنی ئابووری و ڕووكردنە بووژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ و گەشتیاری و پیشەسازی كە لە هەر سێ سێكتەردا پێویستییەكی زۆر بە ئاو و گلدانەوەی ئاو هەیە. ئەمە وێڕای ئەوەی گۆڕانكاریی لە كەشوهەوا و كەمبارانی و وشكەساڵی. وامان لێدەكات. گرنگییەكی زۆر بە ئاوی سەر زەوی بدەین و كەمتر ڕوو لە دەرهێنانی ئاوی ژێر زەوی بكەین. كە لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئەوەندەی دەردەهێنرێت. بە هەمان ڕێژەی ئاوی باران ناڕژێتە ناو زەوییەوە. هاوكات یەكێك لەو پڕۆژە و سێكتەرانەی بۆ بووژانەوەی ئابووری و بەدەستهێنانی هەلی كاری گەنجان پێویستە. دروستكردنی بەنداو و پۆندەكانە. بۆ ئەم مەبەستە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان و لە هەر چوار پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان گرنگییەكی زۆر بە بونیادنانی بەنداو و پۆندەكان دراوە. ئەمەش وا دەكات. لە وەرزی بارانبارین ئاوێكی زۆری باران كۆبكرێتەوە و لەكاتی پێویستدا بەكاربهێنرێتەوە. ئەمە وێڕای ئەوەی زۆربەی ئەم بەنداو و پۆندانە بۆ دووبارە گلدانەوەی ئاو و بەهێزكردنی ئەمباری ژێر زەوی ئاوی خواردنەوە بەسوودن. لێرەدا ئامار و داتاكانی دروستكردنی بەنداو و پۆند و پڕۆژەكانی ئاودێری لە هەر چوار پارێزگاكەی كوردستان و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین و زاخۆ و سۆران دەخەینەڕوو.
بەنداوەكان:
پارێزگای هەولێر: (جەلی. دێگەڵە. حەمامۆك. كۆدەرە.چەمرگە. بەستۆرە. شەوگێڕ) قەبارەی ئاوی گلدراو 33.345ملیۆن مەتر سێجا.
پارێزگای سلێمانی: (شیوەسوور. هەشەزینی. چەمی سمۆر. سەرچاوە. دیوانە) قەبارەی ئاوی گلدراو 30.75 ملیۆن مەتر سێجا .
پارێزگای دهۆك: (بێدۆهی. خەنەس. كەشكان) قەبارەی ئاوی گلدراو 9.8 ملیۆن مەتر سێجا .
سنووری گەرمیان: (باوە شاسوار. حەسەن كەنووش. هەڕاوە. قادر كەرەم. ئاوە سپی. ویری قادر كەرەم. تورەجار) قەبارەی ئاوی گلدراو 32. 42 ملیۆن مەتر سێجا.
ئەو بەنداوانەی لەژێر جێبەجێكردندان:
پارێزگای هەولێر:
بەنداوی گۆمەسپان كە 85%ی تەواو بووە و توانای گلدانەوەی 97.5 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
بەنداوی ئاقوبان 95%ی تەواو بووە و توانای گلدانەوەی 2.6 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
بەنداوی بانووی تاڵەبان 91%ی تەواو بووە و توانای گلدانەوەی 3 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
بەنداوی نازەنین 21%ی تەواو بووە و توانای گلدانەوەی 1.9 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
پارێزگای سلێمانی:
بەنداوی باسەڕە 4.3%ی تەواو بووە و توانای گلدانەوەی 58 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
بەنداوی سورقاوشان 80%ی تەواو بووە و توانای گلدانەوەی 8 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
بەنداوی زولان 38%ی تەواو بووە و توانای گلدانەوەی 25 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
بەنداوی چەق چەق 32%ی تەواو بووەو توانای گلدانەوەی 9 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
پارێزگای دهۆك:
بەنداوی سبنە2 كە 50.82%ی تەواو بووە و توانای گلدانەوەی 5 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
بەنداوی گەلی بەنداوا كە 50.01%ی تەواو بووە و توانای گلدانەوەی 6 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
سنووری ئیدارەی گەرمیان:
بەنداوی باوە نوور 10.8%ی تەواو بووە و توانای گلدانەوەی 30 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
بەنداوی خۆرنەوازان 96.5%ی تەواو بووە و توانای گلدانەوەی 11 ملیۆن مەتر سێجا ئاو هەیە.
ئاماری پڕۆژەكانی بەنداوی تەواو بوو لە هەرێمی كوردستان:
پارێزگای هەولێر: شەش پڕۆژەی بەنداو. كۆی گشتیی ئاوی گلدانەوە 13.345 ملیۆن مەتر سێجا:
پارێزگای سلێمانی: 7 پڕۆژەی بەنداوی تەواو بوو. كۆی گشتی ئاوی گلدانەوە (30.75) ملیۆن مەتر سێجا.
پارێزگای دهۆك: چوار پڕۆژەی بەنداوی تەواو بووە. كۆی گشتی ئاوی گلدانەوە بە ملیۆن مەتر سێجا: 9.8.
ئیدارەی گەرمیان: 7 پڕۆژەی بەنداوی تەواو بووە. كۆی گشتی ئاوی گلدانەوە بە ملیۆن مەتر سێجا : 32.42 .
ئامار ئەو پڕۆژانەی بەنداو كە دیراسە و دیزاینیان تەواو بووە و پێشنیار كراوە بۆ دروستكردنیان لە هەرێمی كوردستان:
پارێزگای هەولێر: 16 بەنداو
پارێزگای سلێمانی: 13 بەنداو
پارێزگای دهۆك: 5 بەنداو
پارێزگای هەڵەبجە: 1 بەنداو
ئیدارەی گەرمیان: 4 بەنداو
ئیدارەی ڕاپەرین: 3 بەنداو
كۆی گشتی ئاوی گلدانەوە بە ملیۆن مەتر سێجا: 173.459. كۆی گشتی گوژمەی تەمویل كراو بە دینار15.111.382.451 یەكسانە بە 202.500 ملیۆن دۆلار.
ناوی پڕۆژەكانی ئاودێری و پۆندەكان:
هەولێر:
پۆندی پیرازا. پۆندی بانی ماران. پۆندی بنەسڵاوە گچكە. پۆندی درەمیر. پۆندی قادیانا. پۆندی هیران. پۆندی گوندی مەكردان. پۆندی كانی گەنی. پۆندی چاڵەگردەلە. پۆندی كبوور. چوندی خڕە. پۆندی زیارەت. پۆندی مام خەلان. پۆندی مام چۆغان(لافاو). پڕۆژەی دروستكردنی پۆند لەسەر ڕێرەوی سرووشتیی ئاوی باران لە كۆمەڵگەی مزووریان. پڕۆژەی دروستكردنی پۆند لەسەر ڕێرەوی سرووشتیی ئاوی باران لە گوندی كەلكان. دروستكردنی سێ پۆند لە دەوروبەری هەولێر – گوندی شەوەك. دروستكردنی پۆند لەسەر ڕێڕەوی سرووشتیی ئاوی باران لە گوندی پیڕەش. دروستكردنی پۆند لەسەر ڕێڕەوی سرووشتیی ئاوی باران لە پشت شاری كۆرێ. پڕۆژەی دروستكردنی پۆند لە نێوان گوندی شائۆمەر و كۆلەكی گەورە. پڕۆژەی دروستكردنی پۆند لەسەر ڕێڕەوی ئاوی باران لە تەنیشت شاری زێڕین و گوندی هەرەجەی گەورە و بێستانە و گەڕەكی هەولێری نوێ. هەروەها دروستكردنی پڕۆژەكانی ئاودێری لە دەڵاش و سوومەریان و ڕەشدور و پڕۆژەی ئاوخاوێنكردنەوە لە شاری هەولێر و دەوروبەری و گردجووتیار و گوندەكانی جمكە و دەلووگلو یارمجە و .. تادوایی.
سلێمانی:
لە سنووری سلێمانی 17 پۆند و پڕۆژە جێبەجێكراون. لەوانە: (پۆندی قازان و دامەزراندنی وێستگەی پێوانەی ئاوی ڕشتوو پڕۆژەكانی بیڵەخا و دوەر و بانی مەقان و پۆندی بریسی خواروو. پۆندی چاڵاو و پڕۆژەكانی چروستانە و چەلكان و پۆندی بەڵخە و ئاودێری قرخ و بۆسكان و كاوات).
گەرمیان:
دروستكردنی پۆندی سەید حسێن و گۆبان و پڕۆژەكانی ئاودێریی هۆمەربڵ و كانی كرمانچ و شاوازی و كرمانجی و..
لە ڕاپەرین 3 پڕۆژەی ئاودێری سەنگەسەر و سەروو سینەمۆك و لە كۆیە 12 پڕۆژە .
لەم كابینەیەدا ژمارەی ئەو بیرە ئاوانەی هەڵكەندراوەو مۆڵەتی پێدراوە لەسەرانسەری هەرێمی كوردستاندا لە هەرسێ جۆری پیشەسازی و كشتوكاڵی و ئاوی خواردنەوە بەمشێوەیە بووە:
هەولێر 10.419 و سلێمانی 10.019 و دهۆك 4.863 و زاخۆ 553 و ئیدارەی گەرمیان 1.970.
دهۆك:
چاككردنەوەی 9 پۆند لە قەزای ئامێدی و 9 پۆند لە قەزای زاخۆ و 6 پۆند لە قەزای ئاكرێ و 9 پۆند لەقەزای دهۆك و 6 پۆند لە قەزای زاخۆ – ئامێدی و ڕاوێژكاری پڕۆژەی ئاوی گەیاندنی ڕووباری دیجلە بۆ بەنداوی دهۆك و جێبەجێكردنی 4 پڕۆژەی ئاودێری لە قەزای ئاكرێ و 5 پڕۆژە لە قەزای زاخۆ و دروستكردنی پۆندی هەوریسكێ و شیف بالوك و دروستكردنی پۆندەكانی كیلكا و ئالوكا و بجیل و شرمن و بارزانكا.
