یاسا، شكاندنی جامی ئۆتۆمبیل و بردنی كەلوپەل

یاسا، شكاندنی جامی ئۆتۆمبیل و بردنی كەلوپەل

لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە “ 11 “ ی ساڵی “ 1969 “ سزای یاسایی توند بۆئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە داندراوە. بەجۆرێك بەپێی ئەحكامی ماددە “ 477 /1 “ لە یاسای سزادانی عێراقی سزادەدرێت بە بەندكردن كە دەگاتە یەك ساڵ و غەرامەكردنیشی هەر كەسێك هەستێت بە خراپكردن و تێكدانی ماڵی خەڵكی دیكە، جا عقارات و خانووبەرە بێت یان ئۆتۆمبێل و كەلوپەلی دیكە، یان زیانی پێ بگەیەنێت بە جۆرێك شاییستەیی نەمێنێت بۆ بەكارهێنان. كەئەمە شكاندنی جامی ئۆتۆمبیك و تێكدانی دەیگڕێتەوە و قەرەبوی ماددیش دواتر دەكەوێتە سەر كەسی تاوانكار. كرداری بردن و دزینی كەلوپەل و پارە و شتومەكەكانی ناو سەیارەكە تاوانی دزیكردن دروست دەكات، بەپێی ماددە “ 444 “ لە هەمان یاسا كە سزای كەسی بكەر بریتی دەبێت كە بەندكردن بۆ ماوەیەك زیاتر نەبێت لە حەوت ساڵ یان حەبسكردن، ئەمەش سزایەكی قورسە كە لە یاسادا دیاری كراوە.

 

Top