پلانی شمشۆن – تەقینەوەی کۆتایی
ئەگەر ئۆپه‌راسیۆنی “شێری هەڵکشاو”، یان پلانی Aی ئیسرائیل لە شەڕی دژی رژێمی ئێران سەرکەوتوو نەبێت، ناوچەکە ده‌ڕواته قۆناغێکی تری مه‌ترسیدار.
ئیسرائیل بۆسه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڕژێمی ئێران دوو پلانی هه‌یه:
پلانی A: ئەنجامدانی هێرشە تایبەتییەکان بۆ سڕینەوەی سەرکردەی سەربازی، زانایان، و پڕۆگرامە ئەتۆمییەکانی ئێران.
پلانی B: ئەگەر پلانی یەکەم شکستی بهێنێت، ئیسرائیل پلانی شمشۆن ته‌قینه‌وه‌ی كۆتایی به‌گر ده‌خات، کە دەگرێتەوە بەهەڕەشەی تەقینەوەی گشتی، وەک بۆمبی ئەتۆمی دژی ئێران، یەمه‌ن، و هەتا بەکارهێنانی “بۆمبی قەذرە” لە ناوخۆی خۆیدا بە شێوەی خۆکوژانە بۆتۆمه‌تبار كردنی ئێران!
(بیرمەندی ڕووسی (ئەلێکساندەر دوگین) ڕاوێژکاری جیۆپۆلەتیکی پوتین, له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به جه‌نگی نێوان (ئێران - ئیسرائیل) چه‌ند نهێنیه‌كی سه‌رسورهێنه‌ری ئاشكرا كرد و پیلانی B ئیسرائیلی خسته‌ڕوو ئه‌گه‌ر له پیلانی A به‌ناوی شێری هه‌ڵكشاو شكست بهێنێت, گوتی ئیسرائیل هەڕەشەی تەقاندنەوەی چەکی ئەتۆمی لە ئەوروپا و ڕۆهه‌ڵات دەکات ئەگەر لە دژی ئێران شکستی هێنا !
سیناریۆی ئیسرائیل بژاردەی شمشۆنە پیلانی B بۆ ناچارکردنی ڕۆژئاوا بۆ پشتیوانیکردنی ته‌نانه‌ت تاڕاده‌ی بەکارهێنانی “بۆمبی قەذرە” لە ناوخۆی خۆیدا بە شێوەی خۆکوژانە بۆتۆمه‌تبار كردنی ئێران!)
وتا,ئیسرائیل هەڕەشەی تەقینەوەی ئەتۆمی هەمەلایەنە دەکات!
به‌تێروانینی من ئیسرائیل خاڵی گه‌رانه‌وه‌ی نیه له‌م جه‌نگه, بۆ ئێستا به‌وه‌ش رازینیه ته‌نها به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران له‌ناو ببات, ئیسرائیل كۆتایی ڕژێمی ئێرانی ده‌وێت, ئه‌مه‌ش به‌ته‌نها به‌ده‌ست نایه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هاوكارو پاڵپشت و به‌شدارنه‌بێت له‌جه‌نگه‌كه.
ئه‌م هه‌نگاوه بۆ ئه‌مریكا ئاسانیه, لەئەمریکا دابەشبوونێکی گه‌وره هه‌یه سه‌باره‌ت به‌تێوه‌گلانی ئه‌مریكا له جه‌نگی ئێران - ئیسرائیل, ته‌نانه‌ت نوێنەرانی دیموکراته‌كان پەنایان بۆ تیرۆریزمی سیاسی بردووە.
خۆپیشاندەران لە سەرانسەری ئەمریکا دروشمی "4786" بەرز دەکەنەوە، کە لە کۆددا بە "47ەمین سەرۆکی ئەمریکا بکوژن" وەرگێڕدراوە.
ڕوونه ترامپ به‌هۆیی ئه‌م په‌ستانه‌وه نه‌یتوانیوه بڕیاڕێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌بدات, پاڵپشتی ئیسرائیل ده‌بێت و جه‌نگه‌كه فراوان ده‌كات یان ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئێران كه داوای زۆرینه‌ی وڵاتان و میلله‌ته‌كه‌ی خۆیه‌تی.
له ئه‌گه‌ری ڕازی بوونی ئێران به ڕێكه‌وتنی بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌پێناو مانه‌وه‌ی ڕژێم كه ئه‌گه‌رێكی زۆر به‌هێزه, هه‌ڵوێستی ئیسرائیل چۆن ده‌بێت؟
ئه‌گه‌ر به‌م جۆره‌ی ئێستاش وڵاتانی ڕۆژئاوا ئیسرائیل پشتگوێ بخه‌ن و به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕێكه‌وتینی ئه‌مریكا - ئێران, ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه ئیسرائیل بژاردەی ئۆپەراسیۆنی (شمشۆن - ته‌قینه‌وه‌ی كۆتایی) بگۆڕێت بۆ (ئەپۆکالیپسێکی) راسته‌قینه واتا كۆتایییه‌كی ڕاستەقینە!

ئـــهحــمــهد گـــلــی