ڕۆژە کۆتاییەکانی ئێران مەرگێکی سەختە

ڕۆژە کۆتاییەکانی ئێران مەرگێکی سەختە

چەند ڕۆژێکی دیکە بەدوا ئێران دەبێت ڕۆژە کۆتاییەکانی خۆی بژمێرێت.

هەرچی هێزی هەبوە بەکاری هێناوە لە ئێستادا تەنها چاوەڕوانی میلیشیاکانی لبنان و یەمەن و عێراق دەکات بە پەلاماردانی بنکە و پێگەی ئەمریکیەکان لە ناوچەکە تای تەرازوی ڕاست بکاتەوە. بەڵام تازە درەنگە کاتێک میلیشیاکان دەبینن ئێران لاواز بوە و پشتی پێ نابەسترێ ئەوانیش خۆیان لە گوزەری زۆر شت نادەن. ئیسرائیل وەک کوردەواری دەڵێ کەوەری پێیدا هاتوە دایە پاچێ. ژێرخانی ئابوری ئێران وا توشی شکست هاتوە جارێکی دیکە بە ئاسانی بنیات نانرێتەوە. جەستە و هەموو پایەکانی نەزیفە و خوێنی لێ دەچۆڕێ. ئیسرائیل و ترەمپ داوای چۆڵکردنی تاران دەکەن. بێگومان تا ئێستا کاریگەری تەقاندنەوەی کارگە ئەتۆمیەکان دەرنەکەوتوە بەڵام ئەقڵی زانستی ئەتۆمی ئێرانیان سوتاندون. ئەتۆمەکانی ئێران لەقوڵایی ئەرز دایەو بە شێوەی محسن سەر داپۆشراوە. کۆبونەوەی ترەمپ و نەتەنیاهۆ زیاتر ئاماژەیەکە و ئەوەی لێ دەخوێنرێتەوە. گورزی گەورە تری پێویستە بۆ گەیشتنە نیشانەکان و مل کەچ کردنی ئێران. ئەوە ڕوبدات ئێران دوهەم جارە پەرداخێک لە ژەهرەکە بخواتەوە هەروەک چۆن دوای هەشت ساڵ شەڕی عێراق لەکاتی وەستانی شەڕەکە خومەینی گوتی وەک ئەوە وایە پەرداخێک ژەهر بخۆمەوە. لە ئێستادا زۆربەی سەرکردەکان و زاناکان و بەرگری ئاسمانی و فڕۆکە خانە و پاڵاوگەی نەوت و غازو هەموو شتە پڕ بەهاکان لەناو چون. بەرپرسەکان لە ئێستا بەدوای چارە سەرێکن خۆیان ڕزگار بکەن. گەلی ئێران زۆر لە ناخەوە دەکوڵێن چاوەڕوانی هەڵکوتانە سەر سەربازگەکان دەکەن لە ئان و ساتدایە . زۆر کەس دەڵێن ئێران ناکەوێت لاواز دەبێ پاش ئەو لاوازیە جەماوەر ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن ئاراستەی سیاسەتی ئێرانی پاش ئەتۆم بەرەو کوێ دەچێت. هەرچەند ئیسرائیل تا ئێستاش بەگەرم و گوڕیەوە گورزی جەرگبڕ دەهاوێت. هێشتا کاری زۆری ماوە بە
کوشتنی زاناکان فۆڕماتی عەقڵی ئێرانی کردەوە بۆ بەرمەجەیەکی میان ڕەوانە . قۆناغەکە ڕۆژ بە ڕۆژ هەستیارتر دەبێت دەچێتە حاڵەتی مەترسیدار چونکە لەکۆتای نزیک دەبێتەوە. دژو نەیارەکانی کورد خۆیان خۆیانیان خوارد هێندە لاوازوو ڕوخاون لەمێژودا بەم شێوە بە زەلیلی نەبینراوان. هیچکات عەقڵی ئسلامی سیاسی با ئەم شەڕە بەشەڕی ئیسلام و کافر ناو نەبەن . ئەمە شەڕی ئەخلاق و بێئەخلاقە لەسەر پێشێلکردنی مافی نەتەوەکان و هەڕەشە و دیکتاتۆریەت و خۆ بە زلزانی و لەسێدارەدانی خەڵکی سفێل زۆر شتی دیکه. کورد چاوەڕوانی ڕوخانی قەڵای دژو نەیارەکانی ئەکات هاوسۆزی بۆ کەس نیە تەنها مردن و لە ناو چونی دژەکانمان جەژنی ئێمەی کوردە. ئێران تەنها بەرژەوەندی خۆی ئەوێ ئەوەتا هەڕەشەی گەروی هرمز دەکات بە داخستن ئەگەر نەوتی خۆی بچوبا و نەسوتێرایە ئەوەی دەکرد بێگومان نەخێر. کەخۆی نەیبوو باکەسی دیکەش نەتوانێ سود وەربگرێ. تەنانەت دۆستەکانیشی . هەر سەرکردە و سەرۆکێکی تربایە دەڕۆیشت و دەیگوت با ژن و مناڵ و پیرو پەک کەوتە نەبنە قوربانی. کەچی ئەمانە خۆیان شاردوتەوە لەژێر زەمینەکان و دەیانەوێ هیچ شتێک نەمێنێت بەناوی ئێران لەبەر خاتری خۆیان

Top