پەرواز حوسێن گۆرانییەكی نوێی بەناوی(ناپرسم) بڵاوكردەوە
دوای چاوەڕوانییەكی زۆر,پەرواز حوسێن خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی كورد,گۆرانییە نوێیەكەی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.
پەرواز لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی (ناپرسم) بڵاوكردەوە كە هونەرمەند و موسیزیان (سۆهراب جوڵ) مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە,هەروەها (خەندە ئیسماعیل) تێكستەكەی نووسیوەو (یوسف ستار) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
