کتێبی كۆمەڵناسیی (ململانێ) لە نووسینی هێڤی عومەر یاسین لەسەر چیرۆکی (ئیمپڕاتۆڕیای ژن)ی دڵشاد کاوانی چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

کتێبی كۆمەڵناسیی (ململانێ) لە نووسینی هێڤی عومەر یاسین لەسەر چیرۆکی (ئیمپڕاتۆڕیای ژن)ی دڵشاد کاوانی چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

کتیبی ململانێ نووسەر و كۆمەڵناس (هێڤی عومەر یاسین) چاپی یەكەمی بۆ یەكەمجار لە دەزگای چاپ و وەشانی مێخەك بۆ ساڵی 2025 كەوتە بەردیدی خوێنەران,كتێبەكە توێژینەوەیەکی کۆمەڵناسیانەیە لەژێر ناوی ململانێی پیاوسالاری و ژنسالاری لە "چیرۆکی ئیمڕاتۆریای ژن"ی دڵشاد کاوانی, توێژینەوەکە لە ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ پێشکەش بە زانکۆی سۆران کراوە,ئێستا وەک کتێبێك بەناونیشان و ناوەڕۆکی جیاواز لە ناوەندی مێخەك چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

كتێبی ململانێ كتێبكیی زانستیی كۆمەلناسییە لە سێ بەشی سەرەكیی و هەشت بەشی لاوەكی پێكهاتووە,پێشكەیی و تیرۆیی و پراكتیكیی و دەرئەنجامی توێژینەوەكە خراونەتەڕوو,هاوشان لیستی سەرچاوەكان كە بیست و دوو كتێب و چوار لێكۆڵینەوە و دوو سەرچاوەی فەرهەنگیی و یانزە وتار و ماڵپەڕ بۆ توێژینەوەكە سوودی لێ وەرگیراوە.

کتێبی كۆمەڵناسیی (ململانێ) لە نووسینی هێڤی عومەر یاسین لەسەر چیرۆکی (ئیمپڕاتۆڕیای ژن)ی دڵشاد کاوانی چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

لە کتێبەکەدا هاتووە کە ململانێی پیاوسالاری و ژنسالاری لە کورتە چیرۆکی “ئیمپراتۆریای ژن” لە نووسینی (دڵشاد کاوانی)یە. ئەم چیرۆکە پڕ لە ڕووداو و گێڕانەوەی ململانێی ژنسالاری و پیاوسالارییە,ژنان و پیاوانی دەسەڵاتخواز لە ململانێدان,بە ئاراستەیەکی نەرێنی پڕ لە گرێی دەروونی و لە ڕووداوە یەك لە دوای یەکەکانی ناو چیرۆکە کەدا,بە دوای هەستی توڵەسەندنەوەن,تا دەگاتە ئاستی شۆڕش و ڕاپەرینەکانی ژن,چەندین جۆری ململانێ لەنێوان ژنان و پیاوان لە ”ئیمپراتۆریای ژندا” ڕەنگی داوەتەوە کە بریتین لە ململانێی دەروونی و کۆمەڵایەتی.

لەم بارەیەوە (هێڤی عومەر یاسین) نووسەری كتێبەكە ئاماژەی پێدا كە ئەدەب ڕۆڵێكی گرنگی لە ڕێكخستن و بە دواداچوونی كۆمەڵناسی بینوە,بەتایبەتی لە كۆمەڵە چیرۆكی (نۆبەرەی مەرگم دیت) و چیرۆكی ئیمپڕاتۆریای ژن,وەك دیدێكی كۆمەڵناسیی ئەم چیرۆكە بایەخیكی زۆری هەیە، بۆیە توێژینەوەی لەبارەوە كردووە.

کتێبی كۆمەڵناسیی (ململانێ) لە نووسینی هێڤی عومەر یاسین لەسەر چیرۆکی (ئیمپڕاتۆڕیای ژن)ی دڵشاد کاوانی چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

کتێبی (نۆبەرەی مەرگم دیت) لەساڵی ٢٠٢٠ چاپ و بڵاوکراوەتە, لە ٢٣ چیرۆك پێکهاتووەو ”ئیمپراتۆریای ژن” هەشتەمین چیرۆکی نێو کتێبەکەی دڵشاد کاوانییە و پێشووتریش ئەم چیرۆکە براوەی خەڵاتی ئەدەبیی بووە.

كتێبی ململانێ یەكەم بەرهەمی هێڤی یاسینە و لە ناوەندی زانستیی و ئەدەبیی و كۆمەڵناسییەوە بۆتە جێگەی سەرنجی توێژەران و خوێنەرانی كوردیی.

Top