لە سلێمانی چالاكییەكی تایبەت بە بەخشینی كتێب بە منداڵان بەڕێوەچوو
لە پاركی ئازادیی شاری سلێمانی,چالاكییەكی تایبەت بە منداڵان سازكرا و چەندین كتێبی فێركاری و چیرۆك و پەروەردەیی و زانستیی تایبەت بە منداڵان بەخشرا.
ئەم چالاكییە لەژێر ناونیشانی(خوێندنەوە خۆراكی مێشك و دەروونە) لەلایەن ڕێكخراوی “پڕۆژەی كتێب” بە هاوبەشی لەگەڵ پڕۆژەی ”خوێندنەوە خۆراكێكە بۆ مێشك” بەڕێوەچوو,ئامانج لە سازدانی ئەم چالاكییە ڕواندنی هەستی خۆشەویستی منداڵانە بۆ خوێندنەوە و كتێب هەروەها گرنگی و بایەخدان بە ڕۆڵی منداڵ و بە كەلتووركردنی خوێندنەوەی كتێب,وە گەشەپێدانی ڕەوشت و ئاكارە بەرزەكانە لەلای منداڵان.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
