یاسا، دیتنی پارێزەر پێش ڕۆژی دادگایی

یاسا، دیتنی پارێزەر پێش ڕۆژی دادگایی

بەشێك لە ئەركی پارێزەر تێگەیاندنی تۆمەتبار و فێركردنی ئاداب و هەڵسوكەوت و ڕەوشت و قسەكردنیەتی لەبەردەم دادگادا، بەجۆرێك پێش ڕۆژی دادگایی، پێویستە پارێزەر بریگرتەكەی ببینێ و ڕۆژی دادگایی بێنێتیە پێش چاو و كاتی قسەكردن و وەستان و وەڵامدانەوە و ئاراستەكردنی تۆمەت و وتووێژكردن و پرسیار لە شاهید و لایەنەكانی تێبگەیەنێت، چونكە وەستان و هەستان و جووڵە و ئاماژە و دەستگرتن، هاتن و ڕۆشتنە ناو هۆڵی دادگا، كاتی پرسیار و وەڵامەكان هەموی سەرنجی دادگا ڕادەكێشن و ئەو تۆمەتبارانەی ئاشنا بون بە دادگاكان و تاوانیان كردووە بە پیشە، لەگەڵ ئەوانی دیكە جیا دەكاتەوە و ڕێز و چاوی دادگا بەرامبەریان دەردەخات. لە هەمووی گرنگتر جلوبەرگ و ڕەنگی قژ و پێست و وبونی تاتو و، پیس و پۆخڵی، پاك و خاوێنی تۆمەتباری ئازادكراو بە كەفالەت، یان تۆمەتباری ڕاگیراو كە لە بەندیخانەوە دەهێنرێت، ئاماژە دروست دەكەن بۆ خوێندنەوەی كەسایەتیی تۆمەتبار و پێشینە و ڕەوشت و هەڵسوكەوتی ئەو كەسە.

 

Top