سوودەكانی شیردانـی سروشتی بۆ تەندروستیی دایك

سوودەكانی شیردانـی  سروشتی بۆ تەندروستیی دایك

ئەمە سەلمێنراوە كە شیردانی سروشتی Breastfeeding سوودی زۆری بۆ تەندروستیی كۆرپە و دایك هەیە. سوودەكانی شیردانی سروشتی بۆ تەندروستیی دایك: كەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك تا رێژەی 6% بۆ هەر ساڵێك شیردانی سروشتی، كەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی هێلكەدان و منداڵدان، هاندانی دەردانی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین Oxytocin كە هاندەرە بۆ گەڕانەوەی قەبارەی منداڵدان بۆ پێش دووگیانی، كەمكردنەوەی ئەگەری خەمۆكیی چلە، خۆپاراستن لە ئەگەری هەوكردنی رۆماتۆیدی جومگەكان، هەروەها خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، بۆنموونە لە لێكۆڵینەوەیەكی زانكۆی (ئەدیلەید) ی باشووری ئوسترالیا هاتووە كە شیردانی سروشتی بۆ ماوەی 6 مانگ، دایك لە تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ بۆ ماوەی 3 ساڵ دەپارێزێت، چونكە هاندەرە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن و كۆنترۆلكردنی ئاستی كۆلیستیرۆل، لەگەڵ رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن و هۆرمۆنی ئینسولین و كۆنترۆلكردنی كێشی لەش كە هەنگاوی ئەرێنیی ترن بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان.

 

Top