هەرێمی کوردستان: لە قەیرانی بودجەوە بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی بەهێز
ئەگەر بەغدا پێش جەژن بودجەی هەرێمی کوردستان نەنێرێت، چیتر شتێک نامێنێت بە ناوی هەرێمی کوردستان و شتێک نامێنێت بە ناوی حکومەتی فیدڕاڵی. دوای نەمانی ئەم دوو ناوە، شتێک دێت بە ناوی دەوڵەتی کوردستان.
هەرێمی کوردستان بووەتە ستوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەشێوەیەک کە ئێستا کەس ناتوانێ ناوی یەک شاریش بێنێ، نەک ولات، کە پەیوەندیمان لەگەڵی لە لوتکەدا نەبێت. ئەم دەستکەوتە گەورەیەش بەرهەمی هەنگاوە دیپلۆماسییە ورد و داناکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانین.
ئێستا نە باوی ئەوە ماوە وەک زەمانی شا و ئیمپراتۆریەت بڵێی "پارەم هەیە"، نە باوی شەڕی چەکداریش ماوە. ئەوەی ماوە باوی سەرۆک نێچیرڤان بارزانییە - مەبەستم دیپلۆماسیەتە. لە مێشکی هەموو خەڵکدا، کاتێک وشەی "دیپلۆماسیەت" دەگوترێت، یەکسەر بیریان بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەچێت.
ئەگەر بودجەی بەغدا لەم کاتە حەساسەدا نەگات، ئەوا دەرفەتێکی مێژوویی دروست دەبێت بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان هەنگاوی کۆتایی بنێت بەرەو سەربەخۆیی تەواو. ئەم هەنگاوە نەک تەنها گواستنەوەیەکە لە ‘هەرێمی کوردستان’ەوە بۆ ‘دەوڵەتی کوردستان’، بەڵکو یەکگرتنەوەی چوار پارچەی کوردستان و دەستپێکردنی ڕێگا بۆ ئەندامەتی لە یەکێتی ئەوروپا.
هەروەها ئەم بارودۆخە کۆتایی دێنێت بە حکومەتی حەشدی شەعبی و دەسەڵاتە جاهلەکەیان. کۆتایی دێنێت بە سەردەمی پشتبەستن بە حکومەتی نافیدڕالی عێراق.
بۆیە، ئەم بارودۆخە ناخۆشەی بودجە نەک تەنها قەیرانێکە، بەڵکو دەرفەتێکی مێژوویشە. کاتی ئەوە هاتووە کە هەرێمی کوردستان بگاتە ئەو پلەیە کە سەدان ساڵە خوێنی بۆ دەڕێژێت و قوربانی دەدات ئەویش
دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردییە بە ناوی کوردستان.

شەهیاد تەتەر