یاسا، دەستگیركردنی تۆمەتبار
May 29, 2025
رەنگا و ڕەنگ
ئەو حاڵەتانە چین كە هەموو كەسێك دەتوانێ كەسی تۆمەتباری پێ دەستگیر بكات بەبێ فەرمانی دەسەڵاتی تایبەتمەنــــــــد؟ حاڵەتەكان بە پێی مادەی ١٠٢ اصول المحاكمات الجزائیة بریتین لە:
١- ئەگەر هاتوو تاوانەكە بینراو بوو «الجریمة المشهودة».
٢- ئەگەر هاتوو ڕایكردبێ دوای دەستگیر كردنی بە پێی یاسا.
٣- ئەگەر هاتوو بە پاشملە دادگایی كرابێت بە سزای سنوورداركردنی ئازادی، واتا بە غیابی حوكم درابێ.
٤- ئەگەر هاتوو كەسێك لە شوێنی گشتی لە حاڵەتی سەرخۆشیدا بێت، كە سەرخۆشی تەواوە و دیار بێت كە ئاژاوە دەنێتەوە.
