لە چین ٢٤ کرێکار بوونە قوربانی

لە چین ٢٤ کرێکار بوونە قوربانی

 

ڕۆژی سێشەممە ٢7ی ئایار، لە تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە کارگەیەکی کیمیایی لە شاری شاندۆنگی چین، لانیکەم پێنج کرێکار گیانیان لەدەستدا و ١٩ی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، زیاتر لە 200 کارمەندی فریاگوزاری ڕەوانەی شوێنی تەقینەوەکە کراون و چارەنووسی شەش کرێکاری دیکەش نادیارە.      

بەندەری شاندۆنگ یەکێک لە گرنگترین بەندەرەکانی ڕۆژهەڵاتی چینە و زۆربەی هاوردەکردنی نەوت لە ئێرانەوە بۆ چین لە ڕێگەی ئەم بەندەرەوە ئەنجام دەدرێت.

شایانی باسە، دوابەدوای سزاکان  ئەمریکا لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردووەوە هاوردەکردنی نەوتی ئێرانی لەم دەروازەیە قەدەغە کردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top