هەڤاڵ زاخۆیی (باوانەکەم)ی کردە جەژنانەی جەژن
هەڤاڵ زاخۆیی گۆرانیبێژێکی دەنگ خۆشی شاری زاخۆیە بەڵام لە ئێستادا لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە ئەو خاوەن دەنگ و هونەرێکی جوانە,چەندین گۆرانی تایبەت بە خۆیەتی درەنگ درەنگ بەرهەم دەکات بەڵام مانای ئەوە نییە بێ بەرهەمە وەك خۆی دەڵێت بۆیە بەرهەم درەنگ درەنگ بەرهەم دەهێنم چونکە حەزم لە شتی زۆر و نەشاز نییە دەمەوێت بەرهەمێك بەرهەم بهێنم وەك منداڵێکی ساوا درووستی بکەم و گەورەی بکەم ئەوجا بڵاوی بکەمەوە کە لە ئاستی دەنگ و هونەرەکەی خۆم بێت کە حەزم بۆی هەیە,نامەوێت بەرهەمێك بکەم جوان نەبێت و بە دڵی جەماوەر نەبێت چونکە چۆن هونەرم خۆش دەوێت و لام گرنگە جەماوەرەکەشم بەهەمان شێوە هونەرەکەم بە جەماوەرەکەمەوە جوانە,هەڤاڵ زاخۆیی لە لێدوانێكی تایبەت بۆ گولان گووتی" لە ئێستادا خەریکی ڤیدیۆ کلیپێکم کە لەئێستادا کاری بۆ دەکەین گۆرانییەکە بە ناوی باوانەکەم,ئینشاللە لەیەکەم رۆژی جەژن بڵاو دەکەمەوەو ئەم کلیپە وەك جەژنانەیەك دەبێت بۆ جەماوەرەکەم هەڤاڵ زاخۆیی ماندووبوونی ئەو کەسانەشی لەبیر نەکرد کە دەستێکی باڵایان هەبووە بۆ درووست کردنی ئەم بەرهەمە وەك خۆی دەڵێت,ئەم کلیپە لە دەرهێنانی سەروەر ئەحمەدە هەروەها ئاوازی (ئەمیر ڤایۆلین) ئاڕێنج و دابەشکردنی موزیك / ئەمیر ڤایۆلین پارکێشن / زانا تەگەرانی تۆماری دەنگ / ستۆدیۆ ژێدار,هەڵەبجەی شەهید سترینگ / کارزان محمود و ئەمیر ڤایۆلین میکس و ماسترینگ / ئەمیر ڤایۆلین
گولان" ئەحمەد تاریق
