لە هێرشی بەرفراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ٧ کەس کوژران

لە هێرشی بەرفراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ٧ کەس کوژران

 

 

 

دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا ڕۆژی یەکشەممە 25ی ئایار هێرشێکی بەرفراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ڕووسیایان بۆ دووەم شەوی لەسەریەک بۆ سەر ئۆکرانیا ڕاگەیاند و بەلایەنی کەمەوە ٧ کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە کاتی هێرشەکاندا بەشەناوخۆییەکی قوتابیان لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج وهەندێك لە دیوارەکانی باڵەخانەکە ئاگری گرتووە.

هێرشەکە لە سێیەم ڕۆژی ئاڵوگۆڕی دیلەکان کە پلان بۆ داڕێژرابوو لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕوویدا.

هەرچەندە بەرنامەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان هیواکانی ئاگربەستی بەهێز نەکرد، بەڵام تاکە ئەنجامی بەرجەستەی وتووێژەکانی ئاشتی بوو، کە لە سەرەتای مانگی ئایاردا لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو و تا ئێستا ئاگربەست ئەنجام نەدراوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top