بیرۆكەكانی خاتوونێكی داهێنەر لە دوای سەدەیەك دەردەكەون
May 25, 2025
رەنگا و ڕەنگ
زۆر جار داهێنەران و بیرمەندان، دەگەنە چەندین بیركردنەوە داهێنان بە ئەزموونی خۆیان، كەچی دوای ئەوەی بیرۆكەكانیان بڵاو دەكەنەوە، نابنە جێگەی بڕوای كەسانی دیكە و بیرۆكەكانیان ڕەت دەكرێتەوە، ئەمەش وا دەكات كە ئەو كەسە داهێنەرە سڵ بكاتەوە و وزەی نەمێنێ، نموونە ئەم خاتوونەیە(سیسیلیا پەین)كە لە ساڵی 1900 لەدایك بووە. سیسیلیا ئەستێرەناسێك بوو كە لە ساڵی 1925 دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی دەربارەی پێكهاتەی ئەستێرەكان ڕەت كرایەوە، چونكە پێچەوانەی ژیریی زانستی ئەو سەردەمە بوو، دواتر سەلمێندرا كە بۆچونەكانی هەمووی ڕاست بوون.
