نازدار جزیری سێ بەرهەمی دیكەی هونەرمەند (محەمەدی ماملێ) دەڵێتەوە
هاوشێوەی بەرهەمی (سەردان) كە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ بڵاویكردەوە,لە ئێستادا خانمە گۆرانیبێژ(نازدار جزیری) سێ بەرهەمی دیكەی هونەرمەندی دیاری كرد (محەمەدی ماملێ) دەڵێتەوە.
نازدار جزیری گۆرانییە نوێیەكەی بەناونیشانی(دێوانە) لە كەناڵی فەرمیی لە یوتیوب بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە,كە ئەم گۆرانییەی نازدار لە سێ بەرهەمی دیاری محەمەدی ماملێ پێكدێت بە ناوەكانی(چاو ڕەشی جوانە-دوولبەری چاو مەست-بۆ لێم زیزی).
لە گۆرانی (دێوانە) موسیزیان (میرزا ئیزادپەنا) ئەرنجی گۆرانییەكەی كردووەو (ئومێد راهرۆ) كاری میكس و ماستەرینگی ئەنجامداوە هەروەها (سیامەك فەقی زادە) كاری ڕیكۆردی بۆ گۆرانییەكە كردووە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
