ماڵی وەفایی دیدارێکی بەناونیشانی(فرەیی هێزە) سازكرد

ماڵی وەفایی دیدارێکی بەناونیشانی(فرەیی هێزە) سازكرد

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی 21/5/2025 كە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی فرەچەشنی کەلتووری بۆ دیالۆگ و پێکەوەژیان، ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر دیدارێکی بەناونیشانی(فرەیی هێزە) سازكرد, بە بەشداری هەریەك لە (محەمەد دڵشاد) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری تورکمان و (ئەمیر عوسمان) بەڕێوەبەری پێکەوەژیانی ئایینی,هەروەها دكتۆر (ئادەم بێدار) توێژەر و ئەکادیمی و قەشە (زەیا شابا) لە دیدارەكەدا بەشداربوون.

ماڵی وەفایی دیدارێکی بەناونیشانی(فرەیی هێزە) سازكرد

دیدارەکە لەلایەن د. محەمەد عوزێری بەڕێوەچوو و کۆمەڵێك کەسایەتی ئەکادیمی و نوێنەرانی پێکهاتەکان ئامادەی بوون,بەشداربووانی دیدارەکە و ئامادەبووانی دیدارەكە بەگشتی هەڵوەستەیان لەسەردەرفەت و ئاڵنگارییەکانی پێوەست بە فرەیی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێر بەتایبەت کرد.

ماڵی وەفایی دیدارێکی بەناونیشانی(فرەیی هێزە) سازكرد

ئامانج لە سازدانی ئەم دیدارە دروستکردنی کەشێكە بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ لە نێوان پێکهاتەکان و کەسانی ئەکادیمی و ئەندامانی پێکهاتەکان بە ئاڕاستەی پتەوکردنی یەکتر قبوڵکردن و پێکەوەژیان.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

ماڵی وەفایی دیدارێکی بەناونیشانی(فرەیی هێزە) سازكرد
ماڵی وەفایی دیدارێکی بەناونیشانی(فرەیی هێزە) سازكرد
ماڵی وەفایی دیدارێکی بەناونیشانی(فرەیی هێزە) سازكرد
Top