هۆكارەكانی نەبوونی ئارەزووی خواردن بۆ ژەمی بەیانی
نەبوونی ئارەزووی خواردن بۆ ژەمی بەیانی Morning anorexia، بریتییە لە نەخواردنی ژەمی بەیانی یان دواخستنی بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك، كە لەوانەیە لەگەڵ ژەمی نیوەڕۆدا تێكەڵ بكرێت. هەندێك جار نەبوونی ئارەزووی خواردنی ژەمی بەیانی نەخۆشی لەپاڵەوەیە، بەڵام گەلێك جاریش هیچ هۆكارێكی نەخۆشی بەدی ناكرێت. هۆكارەكان: خواردنی ژەمی گەورەی ئێوارە یان خواردن درەنگانی شەو،پەستی یان خەمۆكی، دووگیانی كە لە مانگە سەرەتاكاندا دەبێتە هۆی هێڵنج و ڕشانەوە لەكاتی بەیانییاندا Morning sickness، زیانی لابەلای بەكارهێنانی هەندێك دەرمان، پیربوون، سستبوونی گلاندی دەرەقی، نەخۆشیی جگەر، نەخۆشیی گورچیلە، پەككەوتنی دڵ، ئایدز، شێرپەنجە، هەروەها هەوكردنەكانی كۆئەندامی هەناسە وەكو هەڵامەت و ئەنفلوەنزا یان هەوكردنی شانەی سییەكان Pneumonia كە دەبنە ئەگەری كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و كەمبوونەوەی هەستی بۆن و چێژكر.
