بارزانی ڕەمزی شکۆ و خۆڕاگری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بارزانی ڕەمزی شکۆ و خۆڕاگری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

٦۳ ساڵ پێشمەرگایەتی هەنگاوێکی پڕ بەرەکەت سەرەتای خەباتێکی شەڕەفمەندانەیە بۆ داکۆکی لە کەڕامەت و مافە ڕەواکانی گەلی کوردو کوردستانیان.
٦٣ ساڵ خەبات، سەفەری پێشمەرگە و سەرکردەیەکی مێژوویی هەڵگرتووەو بەرجەستە دەکات کە بوو بە ڕەمز و شکۆی نەتەوەیی، و تا ئەمڕۆش وەک پایەی بنەڕەت لە ڕاگرتنی هاوسەنگی سیاسی و کۆمەڵایەتی و پێکەوەیی لە ناوچەکەدا ماوەتەوە.
٦۳ ساڵ پێشمەرگایەتی بە تەنیا ئەزمونێکی سەربازی نەبوو، بەڵکو پرۆژەیەکی تۆکمەی نەتەوەیی بوو کە لە ڕێگەیەوە خەمی کوردستان و خواستەکانی گەلەکەی بۆ ئازادی و سەربەخۆی هەڵگرتبوو. لە گۆڕەپانی سیاسیشدا نوێنەرایەتی دەنگی میانڕەوی هێز، ماف و هاوسەنگی لە چوارچێوەی دیالۆگ و دەستووردا بۆ بەرگری لە مافەکانی گەلەکەی دەکرد.
جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی، بە درێژایی هەموو ئەو قۆناغە گرینگانەی کە کوردستان و ناوچەکە ئەزموونی کردووە، ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری، و داڕشتنی گوتاری نەتەوەیی هەمەلایەنە.
سەرۆک بارزانی، یەکێکە لە کەسایەتییە سیاسییە مێژووییەکانی سەدەو ڕابەری دیاری گەلی کورد و مەرجەعی ناوچەیی، کە جێ پەنجەی لە مێژووی پڕ لە دەستکەوتی خەباتی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێهێشتووە و سیاسەتێکی هاوسەنگی لەسەر بنەمای "ماف و ئاشتی" پاراستووە.
لە ناوخۆشدا بارزانی وەک سیمبولی یەکڕیزیی کورد ماوەتەوەو ، بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ پردکردنەوەی دابەشبوونە سیاسییەکان و پاراستن و پەروەردەکردنی گیانی هاوبەشی نەتەوەیی.

سەرباری هەموو ئاستەنگەکان، ٦۳ ساڵ بەردەوامی و خۆڕاگریتان پیرۆز جەنابی سەرۆک ئێمەمانانیش هێز لە ڕۆحی ئیڕادە و ئیڕادەی پۆڵاینی جەنابتان وەردەگرین، شانازی دەکەین کە شوێنپێی جەنابتان لە خزمەتکردنی دۆزی نیشتمانیدا بگرین، بەڵێن ئەدەین نەوەیەکی فاداری ئەم ڕێبازە بین.

 

Top