لە شەقڵاوە مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی ڕۆمانی (زەندۆڵ) بەڕێوەچوو
ئەگەرچی هەفتەی ڕابردوو لە بارەگای لقی هەولێری یەكێتی نووسەرانی كورد كۆڕێكی تایبەتی بۆ ڕێكخرا, ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی 19/5/2025 كتێبخانەی گشتی شەقڵاوە بەهەماهەنگی لەگەڵ كەناڵی میدیایی شەقڵاوە,كۆڕێكی تایبەتی بۆ نوێترین ڕۆمانی نووسەر (زرار سەرتاش) بە ناونیشانی (زەندۆڵ) ئەنجامدا,كە ئەم ڕۆمانە دەكاتە پێنجەمین بەرهەمی چاپكراوی ئەم نووسەرە دوای ڕۆمانەكانی (ژەنگ-فاتە هەڵۆ-شێت-خەونەكانی مەتڕان).
لەم ئێوارە كۆڕەدا ژمارەیەك لە نووسەر و ئەدیبان ئامادەی مەراسیمەكە بوون,هەروەها لەگەڵ بەشداریی زرار سەرتاش نووسەری ڕۆمانەكە, نووسەر و شاعیر (دڵشاد كاوانی)لە كۆڕەكەدا بەشداربوو و خوێندنەوەی بۆ ڕۆمانەكە ئەنجامدا,وە لە كۆتایی مەراسیمەكەدا نووسەر بە واژووی خۆی ڕۆمانەكەی پێشكەش بە ئامادەبووانی كۆڕەكە كرد.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
