ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌رۆك بارزانی گه‌یاندییه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق
رۆژی ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥، سه‌رۆك بارزانی، له گوتارێكدا له په‌راوێزی كۆنگره‌ی (یه‌كێتیی قوتابییانی كوردستان و یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان)، زۆر روون و راشكاوانه له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرسی هه‌نووكه‌یی قسه‌ی كرد و ڕاشكاوانه په‌نجه‌ی له‌سه‌ر برینه‌كان دانا. لە وتارەكەیدا سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند: (ئەم شێوە ڕەفتارەی كە لەگەڵ مووچە بەرامبەر میللەتی كورد دەكرێ و لەگەڵ خەڵكی كوردستان دەكرێ، لەمەودوا وەكوو مانگەكانی پێشتر كردوویانە، بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبووڵ نییە، من ئەمە بە ئیهانەی دەزانم بۆ خوێنی شەهیدان، بۆ خەباتی گەلی كوردستان، بۆ مێژووی پڕ سەروەریی ئەم میللەتە، ئەم میللەتە لەبرسا شۆڕشی نەكردووە، كاكە تۆ كەرامەت و ئیرادەت هەبێت، هەموو وەختێك پارە دەبێ، بەڵام كەرامەت و ئیرادەت نەما، پارە چ قیمەتی هەیە؟؟؟؟……………………..
به‌داخه‌وه كه ئێستا عه‌قڵیه‌تێك هه‌یه له عێراقدا نه ده‌یه‌وێت پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان بێت، نه ده‌شیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ستوور، چونكه ئه‌گه‌ر پابه‌ندی رێككه‌وتن بێت ده‌بوو به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی عێراقه‌وه له %12.67 بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌و رۆژه‌وه‌ی بودجه‌ی گشتیی عێراق په‌سه‌ند كراوه، نه‌ك ئه‌و بڕه نانێدرێت، به‌ڵكوو كه‌متر له %5ی ئه‌و بڕه به لێبڕین و دواكه‌وتنه‌وه وه‌ك خێر و سه‌ده‌قه ده‌ده‌نه مووچه‌خۆرانی كوردستان، كه ئه‌مه مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر نه‌شیاوه به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان و پێشێلكردنی خاڵی 12ی بودجه‌ی گشتیی عێراقیشه.
به‌داخه‌وه، وێڕای ئه‌و هه‌موو زوڵم و سته‌مه‌ی له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت، كه‌چی هێشتا له كوردستانه‌وه خه‌ڵكێك هه‌یه پاساویان بۆ ده‌هێنێته‌وه و خۆی كردووه‌ته‌وه پارێزه‌ری ئه‌و تاوانه‌ی به‌رانبه‌ر به مووچه‌خۆرانی كوردستان ده‌كرێت، له‌كاتێكدا روون و راشكاوانه ئه‌م مانگه به‌بێ پاساو بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ مووچه‌یان له به‌غدا دواخست و ئه‌سڵه‌ن باكیان به مووچه‌خۆرانی كوردستان نه‌بوو، ئه‌م هۆشدارییه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ ده‌سه‌ڵاتی نوێی عێراق زۆر گرنگ بوو، چونكه پێویسته له‌وه تێبگه‌ن كه رێز له رێككه‌وتن و ده‌ستوور بگرن و چیتر عێراق نه‌كه‌نه ناوه‌ندی ترس بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌قلیه‌تی ئه‌نفال و كیمیاباران. ئێستاش دره‌نگ نه‌كه‌وتووه، ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تیی عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ هۆشدارییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و گوێ له خواستی گه‌لی كوردستان بگرن، ده‌توانرێت دۆخی عێراق چاكتر بكرێت> به‌ڵام به‌م شێوه مامه‌ڵه‌كردنه هیچ كاتێك عێراق ناتوانێت هه‌نگاوی گرنگ بنێت، بیریشمان نه‌چێت> هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان له‌پێشه و دوای هه‌ڵبژاردن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی عێراق ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای سه‌رۆك بارزانی و له هه‌ولێره‌وه ئۆكه‌ی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت بكرێت.
سەرۆك بارزانی بەرگریی لە كەرامەتی گەلی كوردستان كردووە، سنوورێكی داناوه بۆ ئه‌و ره‌فتارانه‌ی له دژی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی گرفتی هه‌ولێر و به‌غدا ببینرێت شه‌قامی كوردستان به‌گشتی یه‌كده‌نگ بێت و له ره‌فتاری حكوومه‌تی عێراق تووڕه بن، بۆیه عێراق چاره‌ی دیكه‌ی نییه، یان ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان، یان ئه‌و كاته بڕیاری دروست ده‌درێت له‌وه‌ی ده‌بێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی تێبگات كه چیتر ئه‌م عێراقه توانای پێكه‌وه كاركردن و ژیانكردن له‌گه‌ڵیدا نه‌ماوه.
دوای په‌یامی سه‌رۆك بارزانی، كۆده‌نگییه‌كی به‌هێز له كوردستان دروست بووه و به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك په‌یامی سیاسی سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌و جۆره ره‌فتاره‌ی به‌غدا به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ره‌ت بكه‌نه‌وه و چیتر وه‌ك خه‌ڵكی پله دوو سه‌یری هاووڵاتییانی كوردستان نه‌كرێت و هه‌رچیی زووه شایسته‌ی دارایی كوردستان له به‌غداوه گه‌ره‌نتی بكرێت و به‌غدا بێته ژێرباری رێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان و ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه له‌ده‌ست نه‌درێت، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر جۆره ره‌فتارێك كه خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ركردایه‌تیی كوردستان نیگه‌ران بكات، پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق تووشی گرفت و ئاسته‌نگ ده‌بێت، كه دواجار ده‌بێت باجه‌كه‌ی بده‌ن.

د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی