ڕەنگێكی تازە دۆزرایەوە
توێژەران لە ئەمریكا شەپۆلێكی لەیزەرییان ئاراستەی تۆری چاو كردووە. بەشداربووان بە هاندانی خانە تایبەتەكانی تۆڕەی چاو (retina)، بانگەشەی ئەوە دەكەن كە شایەتحاڵی ڕەنگێكی شین-سەوز بوون، كە زاناكان ناویان ناوە «ئۆلۆ - olo»، بەڵام هەندێك لە شارەزایان ڕایانگەیاندووە كە بوونی ڕەنگێكی نوێ كراوەیە بۆ مشتومڕ. دۆزینەوەكان كە ڕۆژی هەینی لە گۆڤاری Science Advances بڵاو كراونەتەوە، لەلایەن هاونووسەری توێژینەوەكە، پڕۆفیسۆر ڕێن نگ لە زانكۆی كالیفۆرنیا بە سەرنجڕاكێش باس كراوە. ئەو و هاوكارەكانی پێیان وایە كە ئەنجامەكان دەتوانن بە ئەگەرێكی زۆرەوە لێكۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ڕەنگكوێری (color blindness) بكەن. پڕۆفیسۆر «نگ» كە یەكێك بوو لەو پێنج كەسەی بەشداریی تاقیكردنەوەكەیان كردووە، ڕۆژی شەممە بە بەرنامەی ئەمڕۆی ڕادیۆی «بی بی سی٤»ی ڕاگەیاندووە، ئۆلۆ لە هەر ڕەنگێكی دیكە تێرتر بووە كە لە جیهانی ڕاستەقینەدا بیبینیت.
b
