وتارەکەی بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی وەک ئەرز هەژێنێک هەر زوو دەنگی دایەوە
بەهێزترین لێدوان و وتاری بەڕێز جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی لە کۆنگرەی یەکگرتنەوەی قوتابیان و لاوانی خۆشەویست لە ١٥/٥/٢٠٢٥ دەربارەی عێراق. وتارێکی گرنگی مێژویی ڕاگەیاند پەیامێک زۆر زوو بڵاوەی کردو شرۆڤەی بۆ کرا. ئەگەر دەبوو زوتربێت بەڵام ئەوەش حیکەتێکی تێدایە بەڕێزیان باشتر ئەوە دەزانن. دەستەڵاتی ئێستای عێراق وەک ئەکتەر دەیانەوێت نواندن بکەن. وا خۆیان نیشان دەدەن کە هەمووشتێک تەواوە و بێ کەموو کورتیە. کاتێک دێیتە سەر پرسینەوە و ماف و شەراکەت دەبینیت چەند ستەممان لێ دەکەن فەرق و جیاوازی زۆر دەکرێت. عێراق لەکاتی خۆیدا موچەی موچەخۆرانی خۆی ئەدات .
موچەی حەشدو دامەزراوەکان و بەشێکی ئێرانیەکان و کەسوکاری تیرۆرستان ئەدات.
بەڵام هەزارو یەک بیانوو بۆ موچەی هەرێم دێنێتەوە و بە ئەنقەست دوای دەخات ئەوەی هەیە دەکرێت هەرێم بۆ شەراکەتی نوێ و هێزی کاریگەر وە ئەلتەرناتیفی دیکە بگەڕێت. ئەگەر نەخشە ڕێگای دیکەی لەبەر دەستا نەبێت بۆ هەموو ئەگەرەکان خۆ ئامادە کردن گرنگە لە ئێستادا. عێراق بە ڕۆژانێکی سەختی دژواردا تێدە پەڕێت. لە ئەو پەڕی لاوازیدایە بەم شێوە هەوڵی کەوتنی هەرێم دەدات خۆی لە زۆر بابەت دەدزێتەوە. کەواتە ئەم عەقڵیەتە لە عێراقدا سواوە و کورد خێری لێ نابینێت باشتر وایە خۆی بۆ بژاردەکانی دیکە ئامادە بکات. لەم کاتەدا بۆ هەر بڕیارێک ورد بینی و هەڵسەنگاندنی زۆری پێویستە چونکە بڕیارەکان چارەنوس ساز دەبن. ناکرێت مرۆڤ دەستە وەستان بوەستێت لە ئاست ناداد پەروەری و خۆ دزینەوە و فریودان. ئێمەی کورد چەند پەرۆشی سەرکەوتن و گەشە و سەربەخۆیین. عێراقیش ئەبێت ئەوەندە بایەخ و گرنگی بدات بە پێکەوە ژیان و فەراهەم کردنی خۆشگوزەرانی و ئاشتی و ئاوەدانی و دیموکراسی. چونکە عێراق بەبێ کورد سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێت. کورد لاواز بێت ئەوانیش خۆشی بەخۆیانەوە نابینن. دژایەتی کردنی هەرێم و لاوازکردنی. عێراق بەرە و گێژاوی نەهامەتی و کاولبون دەبات هەر ئەوەندە نیە کورد لێی تێک بچێت ئاگرەکە ئەوانیش دەگرێتە. وتەکانی ڕێزدار جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی لە هەستی بەرپرسیارێتی و پەرۆشی بۆ ئایندەیە. وتارەکە هێندە کاریگەری هەبوە وەک ئەرز هەژێنێک ئەژنۆی شکاندون. چەند وشەیەکی کورت پڕ مانا دروست بە ئاراستەی هۆشداری. چونکە لە زۆر قۆناغدا هەوێنی ئاشتی و پێکەوە ژیان و تەبایی بوە و ئەزمونی زۆری هەیە بۆ سەختیەکان. کاربەدەستانی عێراق لەوە تێدەگەن جەنابی سەرۆک بەبێ هۆ قسەناکات وە بەڕاستیەتی دەیەوێت لە خەو و خەیاڵدا ڕایان چەڵە کێنێت . وتارەکەی بەڕێزیان هێندە گرنگ و مێژویی بوو . هەرزوو نۆکەرەکان خۆیان پێڕانەگیرا. دەمێکە بەغدا نوێنەری بەکرێگیراوی هەیە و لەبەریتی بەغدا وەڵام دەدەنەوە. وتاری ڕێزدار جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی نیشتیمانی و نەتەوەیی بوو. زۆر دور نیە سودانی خۆی ئەو ڕاستیەی ئاشکرا کرد کە تا ئێستا موچەی هەرێم بە سیاسی کراوە و ئەو دۆخە چاک ئەکەنەوە. ئیتر ئەوەی شەرم ناکات و خەریکی دژایەتیە بەدەستی تێکدەران و ئاژاوە چیەکان. وەک ڕۆژی ڕوناک دیارە. بەڕێز بارزانی بە ئەرکی باوکایەتی و دڵسۆزی خۆی هەڵساوە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و نیشتمان پەروەریەوە. هەرکوردێکی دڵسۆزی خاک و نیشتمان پێشوازی گەرمیان لەو وتارە کردوە. دەمێکە گەل چاوەڕوانە بەڕێزیان هەڵوێست دەربڕن. ئەوانەی بەمنداڵی پەروەردەیەکی تەندروست نەکراون پەیڤکێشن و شەوانەی کافتریا و موعتادی مادە و دۆڕاوی ئەمڕۆن لە سیاسەتدا. کەف و کوڵی دڵیان وا هەڵدەڕێژن و ئاسودەن نازانن ئەمەش دەبێتە خزانێکی دیکە بۆیان. بازنەی سیاسەت بەجۆرێک بەرتەسک بوەتەوە پێویستە چارەسەرێک بۆ ئێستا و ئایندەیان بدۆزنەوە.

سهلام مهحمود