لە پایتەختی لیبیا شەڕ و پێکدادان بەردەوامە
دوای کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست، سەرلەبەیانی پێنجشەممە ١٥ی ئایار ژمارەیەک خۆپیشاندەر چوونەتە ناو بینای سەرۆکوەزیرانی لیبیا و داوای دەستلەکارکێشانەوەیان کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران لە دەوری بینای سەرۆک وەزیران کۆبوونەتەوە و هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی جێگیر لە ناوچەکە و ئاگریان تێبەرداوە.
خۆپیشاندەران دروشمیان بەرزکردەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولحەمید دیبەیبە و کابینەکەی دەکەن.
پێویستە بگوترێ، لیبیا لە ساڵی ٢٠١١ەوە بەدەست قەیرانێکی سیاسی ئاڵۆزەوە دەناڵێنێت، لەنێو ناکۆکی قووڵی حزبی و سیاسیدا، دوو حکومەتی ڕکابەریان هەیە، یەکێکیان لە تەرابلوس لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، بە ناوی حکومەتی یەکێتی نیشتمانی، بە سەرۆکایەتی عەبدولحەمید دیبەیبە ، و ئەوی دیکەیان لە بنغازی لە ڕۆژهەڵاتی وڵات، سەر بە پەرلەمانە، بە سەرۆکایەتی ئوسامە حەمەد.
گوڵان: سەردار خەلیل
