بۆ زانیاریت، هەسارەی K2-18b
هەسارەی K2-18b بۆیەكەم جار ساڵی 2015 دۆزرایەوە لە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر، پاشان لە ساڵی 2019 بوونی هەڵمی ئاو پشتڕاست كرایەوە لە بەرگەهەوای هەسارەكەدا. هەسارەكە بە دەوری ئەستێرەیەكی جۆی M دەسوڕێتەوە، كە نزیكەیی نۆ هێندەی زەوییە، گازی میسان و دوانۆكسدی كاربۆن دۆزراوەتەوە كە ئاماژەیە بە بوونی ئاو لەسەر هەسارەكە، لەگەڵ ئەوەشدا dimethyle sulfide لە بەرگەهەوای هەسارەكەدا تێبینی كراوە كە لەسەر زەوی لەلایەن وردەزیندەوەری ناو زەلكاو و زۆنگاوەكانەوە بەرهەم دێت.
هەروەها خاڵێكی دیكەی گرنگ 0.7% بۆ سەدا 1.6% ی بەرگەهەواكەی لە هەڵمی ئاو پێك دێت، لەكاتێكدا بەرگەهەوای زەوی تەنیا 0.2% بۆ 0.4% لە هەڵمی ئاو پێك هاتووە. لە ڕێگەی خوێندنەوەی شەپۆلە جیاوازەكانی ئەو تیشكەی بە بەرگەهەوای هەسارەكە تێپەڕبووە، توانراوە پێكهاتەی بەرگەهەواكەی بدۆزرێتەوە و زانایان لێكۆڵینەوەی لەبارەوە بكەن.
