كەیت وینسڵێت نایەوێت نازناوی «ئازا»ی لێ بنرێت
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری تایم بۆ ناساندنی فیلمە نوێیەكەی بە ناوی «لی»، كە باس لە ژیانی (لی میلەر) دەكات كە نمایشكارێكە و دواتر دەبێتە وێنەگری بەناوبانگی جەنگ، كیت وینسڵێت خانمە ئەكتەری براوەی خەڵاتی ئۆسكار بیروڕاكانی خۆی دەربارەی مانای ڕاستەقینەی ئازایەتی خستەڕوو.
وینسڵێت لەو بارەیەوە دەڵێت: «من پێم وانییە وشەی «ئازایەتی» دەبێت بەسەر ئەو ژنانەدا بشكێتەوە كە لە بواری ڕابواردندا هەست بە ئاسوودەیی دەكەن دەربارەی پێستیان، یان بڕیار دەدەن ماكیاژ نەكەن لە شوێنە گشتییەكاندا، ئەمە ئازایەتی نییە، من بەڕێوەبەری پێشووی پۆستە نیم كە بۆ دادپەروەری دەجەنگێم، و لە ئۆكرانیاش نیم، من كارێك دەكەم كە گرنگیی پێ دەدەم، من هەمیشە ڕۆڵی ئەو ئافرەتانەم بینیوە كە هیوادارم ئافرەتی ڕاستەقینە بن.»
وینسڵێت لە فیلمە نوێیەكەدا ڕۆڵی میلەر دەگێڕێت بە سەرپەرشتی ئیلین كوراس، ئەو دەرهێنەرەی كە یەكەم جار لە فیلمی «Eternal Sunshine of the Spotless Mind» ساڵی ٢٠٠٤ كاری لەگەڵدا كرد.
لای خۆشیەوە كوراس گوتی: «كەیت زۆر ئازایە، هەروەك لی میلەر تەماشای نەهامەتییەكانی ئافرەتان دەكات و گرنگی بەوە دەدات كە ڕوو دەدات.»
كەیت وینسڵێت ئەكتەرێكی ئینگلیزییە كە پلەی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیای بەدەست هێناوە.
كەیت لە ٥ی تشرینی یەكەمی ساڵی ١٩٧٥ لە ڕیدینگ باركشیر لەدایك بووە.
