بۆكان هەورامی گۆرانییەكی بەناوی(هەلامە)بڵاوكردەوە

بۆكان هەورامی گۆرانییەكی بەناوی(هەلامە)بڵاوكردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ (بۆكان هەورامی) لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(هەلامە)بڵاوكردەوە كە تێكست و مێلۆدییەكەی فۆلكلۆری هەورامانە,ئەم گۆرانییە نوێیە بەشێوەی شاد تۆمار كراوەو هونەرمەند(عەلی عەتا) لە گەڵ ئامادەكردنی موزیكی بەرهەمەكە كاری ڕیكۆرد و میكس و ماستەرینگی ئەنجامداوە,هەروەها هەریەك لە (ڕەوەند كەمال) بە ئامێری عود وە (جەنگین جەمال) بە ئامێری زەڕب و دەف لە گۆرانییەكەدا بەشدارن.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top