دەیەمین فیستیڤاڵی ساڵانەی كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سەلاحەدین دەستی پێكرد

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكەوتی 6/5/2025 دەیەمین فیستیڤاڵی ساڵانەی كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سەلاحەدین بە درووشمی(هونەر ڕەنگدانەوەی شوناسمانە) دەستی پێكرد.

دەیەمین فیستیڤاڵی ساڵانەی كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سەلاحەدین دەستی پێكرد

فیستیڤاڵەكە لەژێر چاودێری (پ,ی,د,كامەران یونس مەمەد ئەمین) سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین و بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری وهونەری هەولێر سازكرا,یەكەم ڕۆژی فێستیڤاڵ بە كردنەوەی پێشانگەیەكی شێوەكاری هاوبەش بۆ قوتابیانی ئەم كۆلێژە لە گەلەری میدیا دەستی پێكرد كە ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان و هونەرمەندان و هونەردۆستان ئامادەی بوون,هەروەها بڕیارە ئەم پێشانگەیە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ كراوە بێت.

دەیەمین فیستیڤاڵی ساڵانەی كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سەلاحەدین دەستی پێكرد

هاوكات هەر لە یەكەمین ڕۆژی فیستیڤاڵدا لە هۆڵی میدیا,بەشی موزیكی كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سەلاحەدین بە چالاكییەكی هونەری بەشداربوون كە تێیدا ژمارەیەك قوتابیانی ئەو بەشە چەند پارچە موزیكێكیان پێشكەش بە ئامادەبوونی فێستیڤاڵەكە كرد.

دەیەمین فیستیڤاڵی ساڵانەی كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سەلاحەدین دەستی پێكرد

هەروەها بڕیارە كاتژمێر 5ی ئێوارە ڕێكەوتی 7/5/2025 لە ئیمپایەر سینەما لە شاری هەولێر,قوتابیانی بەشی سینەما و شانۆی كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سەلاحەدین چەند كورتە فیلمێك نمایش بكەن.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top