جووڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی گۆڕانكاریی ناوچه‌كەدا
ئاستی پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ڤاتیكان زۆر گرنگ بوو، به‌تایبه‌ت به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی ماڵئاوایی له پاپا فرانسیس. بەڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك نوێنه‌رایه‌تیی عێراق و كوردستانیش پێشوازیی لێ كرا. ڤاتیكان له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، رۆڵێكی گرنگی هه‌یه و تادێت ئه‌م رۆڵه زیاتر و به‌هێزتر ده‌بێت، چونكه هه‌م ناوه‌ندی بڕیاری ئایینیی مه‌سیحییه، هه‌میش كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تی ناوچه‌كه. له‌م كاته‌دا كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ڤاتیكانی كردووه، كۆنفرانسی ئاشتیی جیهانی بە نزا بۆ هه‌رێمی كوردستانیش به‌ڕێوه چووه، كه سه‌ركردایه‌تیی جیهان به ئایینه جیاوازه‌كانه‌وه به‌شدار بوون. له كاتی چوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و رێوڕه‌سمه، زۆر له سه‌ركرده‌كانی جیهان به‌شدار بوون و له‌وێ دیداری گه‌وره سه‌ركرده‌كانی جیهان روویداوه، به‌تایبه‌ت له‌نێوان دۆناڵد تڕه‌مپ و زیلینسكی، بۆیه به‌شداریی ئه‌م جۆره ڕێوڕه‌سمانه ده‌رفه‌تی گه‌وره‌ی سیاسی ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ بینینی سه‌ركرده‌كان، له‌وێش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی دیداری باش و گرنگی هه‌بووه.
دوای سه‌ردانی ڤاتیكان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی شانشینی ئه‌رده‌نی كرد و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و له ئاستی پرۆتۆكۆڵی له‌لایه‌ن شاعه‌بدوڵای دووه‌می كوڕی حوسێن، شانشینی ئوردنی هاشمی پێشوازیی لێ كرا. ئاستی شێوه‌ی پێشوازییه‌كه گرنگ بوو، به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنی ئه‌رده‌ن له‌م سه‌ردانه جێی بایه‌خی له‌وه‌دایه، كه ئه‌م وڵاته له چوارچێوه‌ی گۆڕانكاری له ناوچه‌كه رۆڵی به‌هێزی هه‌یه و پێشووتر شانشینی ئه‌رده‌ن دیداری له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌بووه و باسیان له رۆڵی ئه‌رده‌ن له داهاتووی ناوچه‌كه كردووه. له دیداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش سێ خاڵی گرنگ باس كراون، كه هه‌رێمی كوردستان و ئه‌رده‌ن ده‌توانن له هه‌ر سێ خاڵەوە رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان ببنه‌وه، ئه‌وانیش لابردنی ئاسته‌نگی ئابووری له‌نێوان هه‌ردوولا و به‌زركردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندیی ئابووری و هه‌وڵدان بۆ رووبەڕووبونهوهی تیرۆر و خۆئاماده‌كردن بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندیی به‌هێز له‌نێوان هه‌روولا.
واقعی كوردستان له ناوچه‌كه گرنگه، چونكه هه‌ڵبژارده‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له گرفته‌كان و هه‌ڵبژاردنی كارتی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن به‌هێزترین كارته به‌ده‌ست سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه كوردستان وه‌ك كاراكته‌رێكی گرنگ و لێزان له چوارچێوه‌ی گۆڕانكاریی ناوچه‌كه سه‌یری بكرێت. به‌شێك له‌و گۆڕانكارییانه له ناوچه‌كه هه‌م ده‌رفته و هه‌میش مه‌ترسییه، ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌لی ئه‌و ده‌رفه‌ته له ده‌ست نه‌درێت و كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان به كه‌مترین زیان له گۆڕانكارییه‌كان ده‌ربچێت؟
ناكرێت هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه به كه‌م سه‌یر بكرێن، چونكه له‌ماوه‌ی رابردوودا، وێرای ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگه دارایی و سیاسی و ئه‌منییه‌ی بۆ كوردستان دروست كرا، كه‌چی رێگا نه‌درا پیلانی ناحه‌زان له دژی كوردستان سه‌ربگرێت. به‌شێكی زۆری له‌و دیدارانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی داون، ئاماده‌یی كوردستانی بۆ پرۆژه‌ی ئاشتی و پشتیوانی له رێگای دیالۆگی نیشتمانی پیشان داوه.
به‌شێكی دیكه‌ی جووڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به رای چاودێرانی عێراقیشه‌وه بۆ داهاتووی كوردستان و عێراق گرنگه، چونكه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رێگای دروست و به‌كارهێنانی زمانی دیالۆگ و دیپلۆماسی، باشترین ده‌رفه‌ته بۆ ئێستای عێراق، كه نه‌بێته به‌شێك له ململانێی ناوچه و شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت، هه‌ڵبه‌ته له‌وباره‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش تێگه‌یشتنی باشی هه‌یه، بۆیه گرنگه به ئاراسته‌ی پشتیوانی له پاراستنی ئارامی هه‌نگاو بنرێت. ئێستاش به‌هۆی ئه‌م بیركردنهوەیه، به‌شێكی زۆری وڵاتانی جیهان خوازیارن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن، كه هیوادارین كورد له داهاتووی ناوچه‌كه ببێته یاریزانێكی سه‌ره‌كی و بتوانێت كوردستان له ئاڵنگارییەكانی ناوچه‌كه بپارێزێت.

د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی