كیسەڵێكی تەمەن 100 ساڵ

كیسەڵێكی  تەمەن 100 ساڵ

لە باخچەی ئاژەڵانی فیلادلفیا لە وڵاتی ئەمریكا جووتێك كیسەڵی تەمەن نزیكەی 100 ساڵ پێشوازییان لە چوار بەچكە كرد، وتەبێژی باخچەی ئاژەڵانی فیلادلفیا ڕۆژی هەینی بۆ ماڵپەڕی Good Morning America گوت: «ئەمە یەكەم جارە باخچەی ئاژەڵانی فیلادلفیا پێشوازی لە كیسەڵە بەتەمەنەكانی سانتا كروز گالاپاگۆی ڕۆژئاوا دەكات، لە ماوەی 150 ساڵدا و هەروەها یەكەم جارە ئەم كیسەڵە بەتەمەنە ببێتە دایكی بێچووەكانی، لە ئێستادا كیسەڵەكە بەتەمەنترین زیندەوەری باخچەی ئاژەڵانی فیلادلفیایە و بێچووەكان هەموویان باشن و بە شێوەیەكی گونجاو هەڵسوكەوت دەكەن.

Top