گروپی موزیكی ڕەزبەر كۆنسێرتێكی گۆرانی لەشاری كەركوك ئەنجامدەدات

گروپی موزیكی ڕەزبەر كۆنسێرتێكی گۆرانی لەشاری كەركوك ئەنجامدەدات

گروپی موزیكی ڕەزبەر كە ساڵی 2019 دامەزراوە لە ئێستادا ئامادەكاری دەكات بۆ سازدانی چوارەمین كۆنسێرتی گۆرانیی,ئەم گروپە موزیكییە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری ڕۆشنبیری كەركوك كۆنسێرتێكی گۆرانی لەژێر ناونیشانی(هونەر نەتەوەكان كۆدەكاتەوە) ئەنجامدەدات,كە داهاتی ئەم كۆنسێرتە بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دەبێت.

گروپی موزیكی ڕەزبەر كۆنسێرتێكی گۆرانی لەشاری كەركوك ئەنجامدەدات

بڕیارە كاتژمێر 5ی ئێوارە ڕێكەوتی 2/5/2025 لە سەنتەری ڕۆشنبیری كەركوك بە بەشداری هەردوو خانمە گۆرانیبێژ(زینوێ حەسەن)و(جوانێ ئەبوبەكر) و چەند هونەرمەند و ژەنیارێكی بەتوانا كۆنسێرتەكە بەڕێوەبچێت كە ئەوانیش پێكدێن لە..

-توانا بەكر بە ئامێری موزیكی پیانۆ

-ژۆلی شوان بە ئامێری كەمان

-بەڵێن عومەر بە ئامێری كلارنێت

-شانیا عەلی بە ئامێری دەف

-سورێن سامان بە ئامێری موزیكی گیتار

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

گروپی موزیكی ڕەزبەر كۆنسێرتێكی گۆرانی لەشاری كەركوك ئەنجامدەدات
Top