چۆنیەتی گونجاندنی خشڵە پەمەییەكان لەگەڵ بەردی ڕەنگاوڕەنگ لەم وەرزەدا

چۆنیەتی گونجاندنی خشڵە پەمەییەكان لەگەڵ بەردی ڕەنگاوڕەنگ لەم وەرزەدا

- گونجاندن لەگەڵ جلوبەرگی بەهارە: دەكرێت ئەم خشڵە پەمەییانە لەگەڵ جلوبەرگی گەشی بەهارە بگونجێندرێن، وەك عەزیە ناسكەكانی لە ڕەنگی پاستێلی كاڵ یان ڕەنگە گەشەكانی وەك پەمەیی كاڵ و شینی ئاسمانی.

٢- لەگەڵ جلوبەرگی ئێواران: بۆ دەركەوتنێكی شیكی ئێواران، دەكرێت پارچە خشڵە پەمەییەكان لەگەڵ عەزیەی ئاهەنگ، بە ڕەنگی ڕەش یان ڕەنگە تۆخەكان لەبەر بكرێن. ئەمەش جیاوازییەكی تایبەت لە نێوان ڕەنگی خشڵ و جلوبەرگەكەدا دروست دەكات.

٣- خشڵی چین چین: دوودڵ مەبە لە لەبەركردنی چەندین پارچە خشڵ لە یەك كاتدا، وەك گونجاندنی ئەنگوستیلەیەكی پەمەیی لەگەڵ بازن و گوارەی دیاری هەمان كۆمەڵە (سێت).

٤- تێكەڵكردنی بەردی گرانبەها: دەتوانیت خشڵە پەمەییەكان لەگەڵ بەردی گرانبەهای ڕەنگاوڕەنگی دیكە وەك زومرود یان یاقووت تێكەڵ بكەیت.

٥- خشڵ وەك دیزاینی تاك: ئەگەر حەزت لە سادەییە، دەتوانیت تەنیا یەك پارچە لەم خشڵانە هەڵبژێریت، وەك ملوانكەیەكی پەمەیی شیك یان گوارەیەكی تایبەت، ئەمە جوانی و شیكییەك دەبەخشێت بەبێ ئەوەی زیادەڕەوی لە دەركەوتنەكەتدا بكات.

Top