39هەمین ساڵیادی كۆچی دوایی شاعیری دیاری كورد (هێمن موكریانی)بەرز ڕاگیرا
لە چوارچێوەی ڕێورەسمی 39هەمین ساڵیادی كۆچی دوایی شاعیری دیاری كورد (هێمن موكریانی),ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی 17/4/2025,لەژێر چاودێری (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و بە سپۆنسەری میدیایی دەزگای سەتەلایتی كوردستان پێشانگەیەكی تایبەتی خۆشنووسی بۆ شیعرەكانی ئەم شاعیرە دیارە كرایەوە.
پێشانگەكە لەژێر ناونیشانی(هێمن,ڕێبواری ڕێی عیشق و ئازادی)لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی سەڵاحەدین بە ئامادەبوونی ژماریەك هونەرمەند و نووسەر و ئەدیبان بەڕێوەچوو,لە ئەم پێشانگەیەدا هونەرمەند (محەمەد بەهرامی) ژماریەك لە كارە هونەرییەكانی خۆی نمایش كرد كە لە چەند تابلۆیەكی خۆشنووسیی تایبەت بە شیعرەكانی (هێمن موكریانی) پێكهاتبوون.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
