زمانێکی گشتگیری بەهێزی دبلۆماسی لە کەسایەتی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانیدا بەرجەستە بوە
بۆ سیاسەتێکی سەرکەوتوانە پێویستە کارە کتەرێکی سەرکەوتوی بەهێزی دبلۆماسیت هەبێت ئەو ڕۆڵە بگێڕێت. کە دەبێتە فاکتەری سەرەکی و نوێنەرایەتی عەقڵی سیاسی سەرکردایەتی کورد بکات . هەڵسوڕێنەر و داینەمۆی هەموو چالاکیە سیاسی و ئابوری و دبلۆماتیەکان بێت، سەقفی چالاکی و خواستەکان جێگای ڕەزامەندی و لە ئاست پێگە و گەورەیی هەرێمەکە بێت و هەڵوێستە ئەرێنیەکان ڕەنگدانەوەی شایستەبن، ئایە
لە هەرمێی کوردستان ئێمە بوینەتە خاوەنی کەسایەتیەکی لەو جۆرە بێگومان بەڵێ، سیاسەتی چەند ساڵەی ڕێزدار جەنابی سەرۆکی هەرێم کاک نێچیرڤان بارزانی. لە ئاست دەرەوەدا بە ڕێچکەیەکی دروست و زمانێکی پاراوی دبلۆماسی و دەست نیشان کردنی کات و ساتی پێویست. زەرورەتی خواست بۆ خەباتی گەلی کورد چی پێویست بوو بێت کردویەتی. ئەوەتا لە هەر کۆڕو کۆڕبەندێکی سیاسی ئابوری لەناو کۆمەڵەی سەرۆکانی وڵاتاندا دەبینێرت و پەیامی دۆستایەتی و ئاشتی کوردستان دەگەیەنێت و ڕەوتی سیاسەتی کوردستان شی دەکاتەوە و دەیسەلمێنێت کوردستان دەجەنگێت لە پێناو سەقامگیری و ئاشتی و برایەتی هەموو نەتەوە و ئاین و ئاینزاکانی هەرێم. پەیامێک دەگەیەنێت هیچ کات کورد نابێتە کێشە و ئارێشە بۆ ئاشتی و ئازادی و دیموکراسی. کورد فاکتەری خێرو برایەتی و خۆشگوزەرانیە لە ناوچەکە. لە لایەکی دیکەوە براگەورە جەنابی سەرۆک وەزیران بەهەمان نەفەسی درێژو هەڵمەتی دڵسۆزانە . شەو ڕۆژی خستوەتە سەریەک بۆ ئەوەی کوردستان دوربێت لە هەرگرژی و ئاڵۆزیەک سەرهەڵبدات. خزمەتگوزاریەکان ئەو ڕاستیە دەسەلمێنن لە ئێستادا هەرێم لەچ پێگەو گەشەو سەرهەڵدانێکدایە. هەرچی نوێنەری وڵاتان و قونسڵ و ڕێکخراوەکان و کەسایەتی چوار دەور و ناوچەکە هەیە . دێنە دیداری جەنابی ڕێزدار سەرۆک مسعود بارزانی. مەبەستەکە ئەوەیە تۆ بتەوێت هەرێمی کوردستان بەرەو پێش ببەی. کەچی کۆمەڵێک لایەن و گروپ ئاراستەی هەموو بەها و جوانی هەنگاوەکان بگۆڕن و دیوێکی ناشیاو پیشان دۆست ونەیاران بدەن ئامانجیان ناشرین کردن بێت. پێویستە لە کابینەی دەیەم ڕێگا نەدرێت لە سنور لابدرێت بەو شێوەی جاران . هەر لایەنێک ئەرک و مافی خۆی بزانێت و دیار بێت چەواشەکاری و ناشرینکردنی کوردستان بۆ هەموان هێڵی سور بێت. هەرچەند بارودۆخی سیاسی ناوچەکە بە گشتی ئاڵۆزە و هاوکێشەکان بەپێی ڕوداوەکان لە هەڵکشان و داکشاندایە. ئەمش جۆرێک لە پشوو درێژی و کارامەیی و خۆڕاگری پێویستە. چونکە
ئەو ڕێکارانە ئەبێت کاریان لەسەر بکرێت. لەهەرێمی کوردستان ئۆپۆزسیۆن هەیە بەڵام چ جۆرە ڕۆڵێک دەبینێ. بۆ ئەوەی هەر لایەڻەو کاری خۆی بزانێت پابەندی ئەتەکێتی بەرهەڵستکارانە بێت و لە بازنەی نیشتمان پەروەری دەرنەچێت. پێویستە هەموو لایەن و ڕێکخراو کەسانێک پابەندی ئەو خاڵ و بڕگانە بکرێت کە پێویستە پەرلەمان دایبڕێژێت بۆ ئەرک و مافی بەرهەڵستکاران. ئەوەشی پێچەوانەی بەرژەوەندیە باڵاو نیشتمانیەکان جوڵایەوە بەپێی جۆری چەواشەکاریەکەی سزا بدرێت. ڕێکخستنی ئەم بۆچونە داڕشتنەوەی یاسایی پێویستە . چۆن یەک ڕیزی کورد زەرورەتی مێژوییە ئاواش دەستنیشانکردنی ئەرک و مافی لایەنەکان گرنگە کاتێک دەیەوێت ئۆپۆزسیۆن بێت مانای ئەوە ناکات خۆی بەدوژمن دابنێت. بەڵکو ڕەقیب و چاودێری کەم و کورتیەکان بێت بەسەر حوکمەتەوە بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان.

سهلام مهحمود