یادی ئەنفال لە ناوەندەکانی خوێندن بەرز نرخێنرا
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٤-٤-٢٠٢٥ بەئامادەبوونی مامۆستا ''لقمان سعید صدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بەیاوەری بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر و سەرپەرشتیاری یەکەم و بەڕێوەبەری چالاکی قوتابخانەکان و بەرپرسی چالاکی قوتابخانەکان, بەمەبەستی ڕێز نواندن و بەرز ڕاگرتنی یادی قوربانییان و تاوانکاری و ئەنفال لە قوتابخانەی کۆدۆی بنەڕەتی لە هەولێر بەرز نرخێنرا, بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, لە وتەیەکیدا بۆ قوتاببیان و مامۆستایان ئاماژەی بە باس کردن و گرنگی ئەو نەهامەتییەی کە بەسەر گەلەکەماندا هاتووە ڕوونکردەوە, لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ, ئەنفال و کۆمەڵکوژی زۆربەری ناوچە و گوند نشین و شار و کوردستانەکەمانی گرتەوە, ھەموو ساڵێك ماتەمینی لە رۆژی ١٤ی چوار دەستپێدەكات, یادی قڕكردنی ١٨٢ ھەزار كەس و ھەروەھا ئەنفال كراوان دەکەینەوە, هاوکات بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تێیدا هاتووە,
لەگشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی پێش دەستپێکی وانەی یەکەم مەراسیمی ساتێک وەستان و ڕێزنواندن بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی پرۆسەی ئەنفال ئەنجامبدرێت هەروەها کارگێڕیی ناوەندەکانی خوێندن باس لەو تاوانانە بکەن کەبەرامبەر گەلەکەمان ئەنجامدراوە,
