شوێنەواری پەرەستگایەك لە كوردستان
شوێنەوارەكانی كوردستان هێندە بە نرخن، كە مێژوویان بۆ هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە، ئەم شوێنە پێ دەگوترێت (ئاو ئەنبار)، دەكەوێتە سنووری پارێزگای دهۆك، لە زۆر جێی دیكە ئەم چەشنە شوێنەوارە بە دی كراوە، هەندێ لە مێژوونووسان دەڵێن، ئەوانە شوێنی كڵێسا و پەرستن بوون، ئەو شوێنەوارە دەكەوێتە سەر بەرزایی چیایەكی كوردستان شوێنەواری پەرستگەیەكی سەیر، كە وێڕای ئەوەی ڕێگەیەكی دژواری هەیە كە دوای دوو كاتژمێر بەپێ ڕۆیشتن، ئینجا دەگەیتە ئەو شوێنەوارەی لەسەر چیایەكی بەرزی كوردستان دروست كراوە. بەردی زۆر گەورە و ئەندازەیی بەكار هاتوون كە ٢م درێژن. دیوارەكان زۆر پانن، كە نزیك ٢م دەبن، ژورێكی ١٠م درێژ و ٣ پان و ٣بەرز لە شاخ بەدەست هەڵكۆڵدراوە، كۆگایەكی ئاوهەڵگرتن ٢م بە ٢م لە شاخ هەڵكۆڵدراوە، ئەو باتۆمە (گۆپاڵ)ەی لەگەڵ دیوار و بەردەكان دانراوە، ١٢٠سم درێژە، قەبارەی هێندەی مرۆڤێكی ئاسایی دەبن كە بە ئەندازەیەكی سەیرەوە دانراون.
