سەرۆك بارزانی 17هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێری بۆ كتێب كردەوە

سەرۆك بارزانی 17هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێری بۆ كتێب كردەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی 9/4/2025,(سەرۆك بارزانی) 17هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب لەژێر درووشمی(جیهان بە كوردی دەدوێت) كردەوە,لە دوای كردنەوەی پێشانگەكە سەرۆك بارزانی بەشە جیاوازەكانی پێشانگەكەی بەسەر كردەوە.

هەروەها لە پێشانگەكەدا حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری هەرێم و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسایەتی حزبی و حكومی وە نووسەران و ئەیبان و ڕۆشنبیران ئامادەی كردنەوەی پێشانگەكە بوون.

سەرۆك بارزانی 17هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێری بۆ كتێب كردەوە

ئەم پێشانگەیە کە لە لایەن دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری ڕێکخراوە,لە خولی ئەمساڵدا زیاتر لە 350 ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوە لە 22وڵاتی ناوچەكە و جیهانەوە بەشدارییان تێدا كردووە و هەزاران ناونیشانی جۆراوجۆر لە بوارەكانی وەك كتێبی ئاینی و فەلسەفی و مێژوویی و كۆمەڵناسی و ڕۆمان و ئەدەب و كتێبی شیعریی و چەندین كتێبی دیكە نمایش كراون.

سەرۆك بارزانی 17هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێری بۆ كتێب كردەوە

هەروەها بە درێژایی ڕۆژانی پێشانگە چەندین پانێڵ و دیبەیتی ڕۆشنبیری لەبارەی زمان و وەرگێڕان بە بەشداری ڕۆشنبیران و شارەزایانی كورد و عەرەب, لە پاڵ چەند وۆركشۆپێك لەسەر دۆخی خوێندنەوە بەڕێوەدەچێت,هەر لە چوارچێوەی چالاكییەكانی پێشانگەكەدا گفتوگۆی ڕۆشنبیری و كەلتووری و خوێندنەوەی شیعر و واژووكردنی كتێبە نوێیەكانی پێشانگە و چەند ئاهەنگێكی هونەری بەڕێوەدەچێت.

سەرۆك بارزانی 17هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێری بۆ كتێب كردەوە

17هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب لە پاركی سامی عەبدولرەحمان ماوەی11 ڕۆژ دەخایەنێت و تاوەكو ڕێكەوتی 19/4/2025 كراوە دەبێت,هەروەها ڕۆژانی پێشانگە لە كاتژمێر 10ی بەیانی تاوەكو 8ی ئێوارە بە ڕووی سەردانیكەران ئارەزوومەندای خوێندنەوەو كتێب كراوە دەبێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

سەرۆك بارزانی 17هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێری بۆ كتێب كردەوە
سەرۆك بارزانی 17هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێری بۆ كتێب كردەوە
سەرۆك بارزانی 17هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێری بۆ كتێب كردەوە
Top