بۆ یەكەمجار لە هونەری گۆرانی كوردیدا,,ڕۆزیتا بەرهەمێكی جیاوازی بڵاوكردەوە
ڕۆزیتا خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ,لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(ئارامی گیان) بڵاوكردەوە كە (ئافشین شوكری)لەپاڵ ئامادەكرنی مێلۆدیی ئەم بەرهەمە بەشێك لە تێكستەكەی نووسیوەو هونەرمەندی گۆرانیبێژ(محەمەد شعاعی)بەشەكەی دیكەی نووسیوە,هەروەها (كەمال حوسێنی) ڤیدیۆی ئەم بەرهەمەی ئامادەكردووە كە تێكڕای ڤیدیۆ كلیپی ئەم كارە هونەرییە بە ژیریی دەستكرد درووستكراوە,ئەمەش وایكردووە كارێكی نوێ و جیاواز بێت لە هونەری گۆرانی كوردیدا.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
