بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی شانۆ ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ كۆڕێكی تایبەتی سازكرد
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی شانۆ,ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/3/2025 ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ لە هۆڵی سینەما سالم لە شاری سلێمانی كۆڕێكی تایبەتی بە ناونیشانی(لەودیو سکریپتەوە:کردنەوەی گرێکان و داهاتووی شانۆ) ڕێكخست.
لەم كۆڕەدا (نیاز نوری)نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان و پۆلێك لە هونەرمەندانی بواری شانۆ و نووسەران و ئەدیبان ئامادەی بوون,بە بەشداری هەریەك لە (د.نیاز لەتیف) و (د.زانیار کەریم) و مامۆستا (ڕێباز محەمەد جەزا) گفتوگۆ دەربارەی گرنگی شانۆ و پێگەی هونەری شانۆی كوردی كەوتە بەرباس,هاوکات ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبی(بەڕێوەبردن و بەرهەمهێنان لە شانۆدا) لە نووسینی مامۆستا ڕێباز محەمەد جەزا بەڕێوەچوو,هەروەها لە كۆتایی كۆڕەكەدا لەلایەن ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگەوە دیاری ڕێزلێنان بەخشرایە هەرسێ بەشداربووی كۆڕەكە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
