رزگاركەری منداڵان لە جەنگی دووەمی جیهانیدا
ئیرینا سێندلێر Irena Sendler، ئەو ژنەی كە 2500 منداڵی ڕزگار كرد لە جەنگی دووەمی جیهانیدا. ئیرینا منداڵە جووەكانی بەڕێگەی قاچاخ لە وارشۆوە هێنایە دەرەوە و لەناو جانتا، سندوقی كەلو پەل و ئەمبوڵانس شاردنیەوە. دواتر ناسنامەی منداڵەكان لە گۆزەی ژێر درەختێكدا پاراستووە، بەو هیوایەی دوای جەنگ بە خێزانەكانیان شادیان بكاتەوە. دوای ساڵانێكی زۆر كەسایەتی ئەم ژنە دەدۆزرێتەوە كە ئەم كارە مرۆڤانەیەی ئەنجام داوە، كاتێك پرسیاری لێكرا لەبارەی كارە مرۆڤایەتییەكەی و ڕزگاركردنی ئەومناڵانە، گوتی: «ئەمە پەروەردەكردنی باوكم بووە كە ئیلهام بەخش بووە بۆ ژیانم، و پێیوتووم ئەگەر بینیت كەسێك خەریكە دەخنكێت، دەبێت ڕزگاری بكەیت، تەنانەت ئەگەر نەتوانیت مەلە بكەیت، بزانە تەنیا دوو جۆر خەڵك هەیە لەم جیهانەدا، كەسانی باش و خراپ، بەبێ گوێدانە ڕەگەز، ئایین یان بیروباوەڕ، زۆربەی خەڵك باشن».
