سه‌حه‌ر عه‌بدوڵڵا بۆ گوڵان:به دڵنیاییه‌وه سینه‌مای کوردیمان هەیە بەڵام پێویستمان بە بینەرە
سەحەر عه‌بدوڵڵا كه نازناوی شاجوانی هه‌بوو و دواتر تێكه‌ڵ به دنیای هونه‌ر بوو و به‌شداریی چه‌ند فیلمێكی كرد و زیاتر به‌ناوبانگ بوو رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە كارانەی بەشداریی تێیدا كردووە، لەم دیمانەیەی گوڵاندا تیشک دەخاتە سەر چەند لایەنێکی تایبەت بە کاری سینەما و ئەو ڕۆڵانەی کە ئەنجامیان دەدات.
*له شاجوانییه‌وه چۆن تێكه‌ڵی دنیای هونه‌ر بوویت؟
-له منداڵییه‌وه حه‌زم له دنیای هونه‌ر بوو، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی ژیانمه‌وه ده‌رفه‌تی هێنانەدی خه‌ونه‌كانم نه‌بوو، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا به‌شداریم له پێشبڕكێكانی شاجوانی كرد و وه‌ك شاجوانی ئه‌خلاق و كاره‌كته‌ر هاتمه هه‌ڵبژاردن، دواتر كه‌سه شیاوه‌كانم ناسی و ئه‌مه‌ش رێگایه‌ك بوو بۆ چوونه ناو دنیای هونه‌ر .
*له چه‌ند كاری هونه‌ریدا به‌شداریت كردووه؟
-به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌م له ماڵه‌وه نه‌متوانی به‌شداریی زۆر پڕۆژه بكه‌م، به‌ڵام ئێستا له چه‌ندان پڕۆژه‌ی فیلم‌دا به‌شداریم كردووه، شانازی ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رانی وه‌ك به‌همه‌ن قوبادی و جه‌میل رۆسته‌می و دیاكۆ بایز كار بكه‌م .
*تۆ له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیت چۆن ده‌توانیت زیاتر ئاشنایه‌تیت له‌گه‌ڵ هونه‌ر هه‌بێت و زیاتر له‌و بواره‌دا كار بكه‌یت؟
-راسته من له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیم، به‌ڵام هونه‌ری وڵاته‌كه‌م زۆرباش ده‌ناسم و هه‌ست به هونه‌ری كوردی له خۆمدا ده‌كه‌م، چه‌ند پێشنیارێكم هه‌بوو كوردستانه‌وه، به‌ڵام به هۆی دووری یان بارودۆخی تایبه‌ت، نه‌متوانی هاوكار بم و له ئه‌ڵمانیا بازرگانی ده‌كه‌م، بۆیه ناتوانم بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له كوردستان بمێنمه‌وه .
*هیچ كارێكی هونه‌ریت بۆ هاتووه‌ته پێش ره‌تت كردبێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كه‌سایه‌تی خۆت دوور بوو؟
-ئەو رۆڵانه‌دا رۆڵ ناگێڕم كه له چوارچێوه‌ی دابونەریتی كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌بێت یان دوور بێت له كه‌سایه‌تیی من، به‌دوای رۆڵی جیاوازدا ده‌گه‌ڕێم یان بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانی راسته‌قینه‌ی خۆم نزیك بم وه‌ك ژنانی خۆڕاگر و جه‌نگاوه‌ر .
*ده‌رهێنه‌ره‌كانی كوردستان تا چه‌ند هاوكاری ئه‌كته‌ر ده‌كه‌ن؟
-له‌و ئه‌زموونانه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌مادا هه‌مبوو، توانیم به هاوكاریی ئه‌وان ئه‌زموونێكی باش به‌ده‌ست بێنم و سوودم لێیان وه‌رگرت، دڵنیام له داهاتوودا ده‌توانم ئه‌زموونه‌كه‌م به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌كار بێنم.
*هه‌ندێك رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ناو دراماكان و فیلمه‌كان دراون به كه‌سانێك، پێت وایه ئه‌و كه‌سانه شایا‌نی ئه‌و كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه بوون؟
-ناتوانم ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌م كه ئه‌كته‌ره‌كانی تر باشترن یان خراپ، ئه‌وه كاری ده‌رهێنه‌ره به‌ئه‌زموونه‌كانه و من ده‌توانم وه‌ك بینه‌رێك بۆچوونی تایبه‌تی خۆم بده‌م.
*ته‌كنیكی ئێسته پێشكه‌وتووه كه‌چی هێشتا بینه‌ر تامه‌زرۆی دراماكانی رابردووه، بۆچی؟
-هۆكاری مانه‌وه‌ی زنجیره ته‌له‌ڤزیۆنییه كۆنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاده‌وه‌رییه‌كانی رابردوو كه هه‌موو خێزانه‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌بنه‌وه و چێژیان له سه‌یركردنی دراما یان فیلمه‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌بینی، به‌ڵام ئێسته به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی سۆشیال میدیا ئه‌م چێژه زۆر كاڵ بووه‌ته‌وه .
*ده‌توانین بڵێین سینه‌مای كوردیمان هه‌یه؟
-به‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه سینه‌مای كوردیمان هه‌یه، له فێستیڤاڵه‌كان خه‌ڵات ده‌درێته فیلمه‌كه كوردییه‌كان و ده‌رهێنه‌رانی كورد ساڵانه چه‌ندان فیلمی باش به‌رهه‌م دێنن كه كوالێتییه‌كی نایا‌بیان هه‌یه، به‌ڵام پێویسته كاتێكی زیاتر به‌سه‌ر به‌رین بۆ راكێشانی بینه‌رانی فیلم و هاندانی خه‌ڵكی زیاتر بۆ هاتن بۆ سینه‌ما .
*تاچه‌ند هونه‌رمه‌ند له رێگه‌ی هونه‌ری نواندنه‌وه ناوبانگ ده‌رده‌كات؟
-وه‌ك گوتم ده‌بێت هانی خه‌ڵك بده‌یت زیاتر بێنه سینه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بچیته ناو دنیای هونه‌ره‌وه، پێویسته بزانیت ئایا هه‌وڵ ده‌ده‌یت حه‌زت له هونه‌ر بێت یان بۆ ناوبانگه، ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌یت رێگه زۆر هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ناوبانگ.
