شاندی پارتی دانیشتنێکی ورد و فرەلایەنی لەگەڵ بەشی رێکخستنی پارتی کۆمۆنیستی چین بە سەر پەرشتی بەرێز وان جون ھەبوو.
پەکین .. کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشی رێکخستنی پارتی کۆمۆنیستی چین
لە درێژەی سەردانی فەرمی شاندی پارتی بەسەرۆکایەتی د. هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بۆ وڵاتی چین، پێشنیوەرۆی رۆژی دوو شەمە ١٠ ی ٣ ی ٢٠٢٥ لە پەکینی پایتەخت، دانیشتنێکی ورد و فرەلایەنی لەگەڵ بەشی رێکخستنی پارتی کۆمۆنیستی چین بە سەر پەرشتی بەرێز وان جون ھەبوو.
لە لایەن بەشی رێکخستنی پارتی کۆمۆنیستی چینەوە وردەکاری کاری بەشەکەیان و ئەزموونیان لە رووی فکری و ھوشیاری تیوری و میکانیزمی پێگەیاندنی بەردەوام و ئەرک و مافی کادر و ئەندامان و کاری ئۆرگانەکانیان بە پێی پلانی پێنچ ساڵەیان خستە روو.
شاندی پارتی وێڕای خستنە رووی پێکھاتەو شێوازی کاری ئۆرگانەکان، رەھەندەکانی سیاسەت و کاری پارتیمان بۆ روونکردنەوە.
لەکۆتاییدا گفتوگۆ و پرسیار و راگۆڕینەوە لە نێوان هەردوولا ئاڵوگۆڕکرا.
