هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
سەرچاوە میدیاییەکان باسیان لە هێرشە نوێیەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کردووە و ڕایانگەیاندووە کە لەم هێرشانە ١١ کوژراو و ٣٠ برینداری لێکەوتووەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، هێرشەکان شەوی ڕابردوو لە شاری دۆبرۆپلیا کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ئەنجامدراون.
وەزارەتی ناوخۆی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووسیا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەندین موشەک هێرشی کردووەتە سەر شارەکە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، لەو هێرشەدا پێنج منداڵیش کوژراون.
بەرپرسانی ئەمنی ئۆکرانیا پشتڕاستیان کردەوە کە موشەکەکان بەر باڵەخانە و ئۆتۆمبێل و شوێنی نیشتەجێبوون کەوتوون.
تا ئێستا مۆسکۆ هیچ لێدوانێکی لەسەر هێرشەکە نەداوە.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە.
گوڵان: سەردار خەلیل
