كتێبی (ئەدەب و كۆمەڵگە) بڵاوكرایەوە
لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی پۆلێك لە نووسەر و ئەدیب و ڕۆشنبیران دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان كۆڕێكی تایبەتی بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی(ئەدەب و كۆمەڵگە)سازكرد لە نووسینی نووسەر(شەماڵ لەتیف).
ئەم كتێبە لەسەر ئەركی دكتۆر تەها ڕەسوول و لە لایەن دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان چاپ كراوە,كتێبی(ئەدەب و كۆمەڵگە) دەروازەیەكە بۆ ناساندنی زانستی كۆمەڵناسی و پێناسەی ئەم زانستە بە شێوە كلاسیكییەكەی لە ڕابردوودا,هەروەها كتێبەكە لە چەند بڕگەیەكی جیاواز پێكدێت كۆكەرەوەی بیر و هزر و تیۆری گەورە بیرمەندانی بواری كۆمەڵناسی و گەورە نووسەرانی بواری منداڵانە,ئەم كتێبەكە باس لە زانستی نووسین دەكات كە چۆن مرۆڤ ڕوودەكاتە نووسین و دەربڕین,لە بەرامبەردا گەیاندنی پەیام و كاریگەری نووسەر لای خوێنەر و هەستكردن بە پەیام و بابەتەكە,هەروەها ئەم كتێبە ڕاستەوخۆ كار لەسەر شیكردنەوەی دیاردەكانی ژیان و واقعی كۆمەڵگە دەكات نەك تەنها پشت بەستن بە دەرخستن و بڵاوكردنەوەی داتاكان كە بە ڕێژەی سەدی دەربارەی كۆمەڵگە بڵاودەكرێنەوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
