شاندی پارتی له وڵاتی چین، سەردانی كەرتەكانی تەكنەلۆژیای سەردەم، ناوەندی خزمەتگوزارییەكانی حزبی و ناوەندی بەدیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی حكومی كرد
رۆژی ٦ی ۳ ی ۲٠۲٥ شاندی پارتی کە بە سەردانی فەرمی لە وڵاتی چینە ـ شەنگهای، بەسەرۆكایەتی بەڕێز(دكتۆرهێمن هەورامی)،
بانگهێشتی هەریەك لە (كۆمەڵگەی كەرتەكانی تەكنەلۆژیای سەردەم، ناوەندی خزمەتگوزارییەكانی حزبی و ناوەندی بەدیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی حكومی)كران، بە جیاواز لە شوێنەكان باس لە ڕۆڵ و ئەركەكانیان كرا و کورتە ڤیدیۆ پێشكەشكرا، كە باسیان لە شێواز و میکانیزمەکانی کارکردن و بەرەوپێشچوونی تەكنەلۆژیای سەردەم دەكرد كە، چۆن خۆیان لە گەڵ گۆڕانكارییەكانی سەردەم گونجاندووە و پشت بەخۆیان دەبەستن و ئاسانكاری زیاتریان خستووەتە ڕوو بۆخزمەتكردنی حزبەکەیان و خەڵك و مرۆڤایەتی. هاوكات قۆناغەكانی گەشەسەندیان خستەڕوو، بە هەنگاو و تەكنەلۆژیای جیاواز، كە چۆن بەدردەوامن لە پەرەپێدانی توانای تەكنەلۆژی.
