ڕۆزیتا بە ترسەوە دەردەكەوێت
كێ چاوەڕێی بەرهەمێكی ترە..؟.كەی بڵاوی بكەینەوە..؟ئەم تێكستە ستۆرییەكی بوو لە ئەنستگرام دوای نزیكەی دوو هەفتە لە بڵاوكردنەوەی دوێتەكەی لەگەڵ فریاد بە ناوی چاوەكانی لە سەرەتای ئەمساڵ,لە ئێستادا ڕۆزیتا خانمە گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی كوردستان سوپرایزەكەی بە هەوادارانی ڕاگەیاند و بەرهەمێكی گۆرانی بە ناوی (ترس) بڵاوكردەوە.
ڕۆزیتا گۆرانییە نوێیەكەی لە كەناڵی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوكردەوە كە گۆرانیبێژ و موسیزیان (فریاد مەجید ئابادی)تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە,هەروەها موسیزیان (ئافشین شوكری) كاری دابەشكردنی بۆ گۆرانییەكە ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
