سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ ئۆتۆمبێل لە هەولێر كردەوە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی20/2/2025 لە مەراسیمێكی تایبەتدا ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێلی لە هەولێر كردەوە.
لە پێشانگەكەدا 12 كۆمپانیای جیهانی بە نمایشكردنی 19 بڕاندی جیاوازی ئۆتۆمبێل تێیدا بەشداربوون,هەروەها 40 كۆمپانیای ناوخۆیی و 120كۆمپانیای بیانی لە پێشانگەكەدا بەشدارن كە تایبەتن بە جوانكاری ئۆتۆمبێل و دابینكردنی پارچەی یەدەگی ئۆمبێل.
هەروەها لە دەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ ئۆتۆمبێل, نمایشی تایبەت و سەرسوڕهێنەری ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسكیل ئەنجامدەدرێت,بڕیارە ئەم پێشانگەیە بۆ ماوەی 4ڕۆژ بەردەوام بێت و ڕۆژانە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ تاوەكو كاتژمێر 7ی ئێوارە كراوە دەبێت.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
